لە حاجی ئۆمەران دەست بەسەر 5 كیلۆ تلیاكداگیرا
"لە ئێرانەوە ھێناویەتی بۆ كوردستان"
K24 - چۆمان
ئاسایشی كۆمەڵگای حاجی ئۆمەران رایگەیاند، كەسسێكیان دەستگیركردووە 3 كیلۆگرام مادەی ھۆشبەر لە جۆری تلیاكی پێبووە، لە ماوەی ئەم مانگەدا دوو كیلۆگرامی دیكەی تلیاك لە ھەمان دەروازە دەستی بەسەردا گیراوە.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە بنكەی ئاسایشی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی سنوری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران دراوە بە ماڵپەڕی (كوردستان24) : "دوێنێ كارمه‌ندانی به‌شی پشكنین له‌ده‌روازه‌ی سنوری حاجی ئۆمه‌ران ده‌ستیان به‌سه‌ر 3 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر لە جۆری تلیاكداگرتووە".
بنكەی ئاسایشی حاجی ئۆمەران راشیگەیاند: "ئەو هاووڵاتییە خەڵكی ئێرانە و له شاری ورمێ ئه‌و بڕه تلیاكەی هیناوه و ویستوویه‌تی بیگه‌یێنیته شاری هه‌ولێر، بەڵام بە ھەوڵی كارمەندانی پشكنین لە دەروازە توانرا دەست بەسەر ئەو بڕە تلیاكەدا بگیرێت و ئەو كەسەش دەستگیر بكرێت كە پێیەوە گیراوە".
ئاسایشی حاجی ئۆمەران روونیكردەوە: "ئه‌و هاوڵاتیه ئێرانیه تلیاكهكهی له نێو كه‌لوپه‌لێكی یه‌ده‌گی ئۆتۆمۆبێل شاردبۆوه‌و بهكاربۆن رووپۆشی كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی له ئامێره‌كانی پشكنین ئاشكرا نه‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی شاره‌زایی چاوكراوه‌یی كارمه‌نده‌كانمان توانرا ده‌ستی به‌سه‌ردابگرین".
ھەر بەپێی ئەو انیاریانە ئاسایش داویەتی بە (كوردستان24) 10 رۆژ لەمەبەر یەك كیلۆگرام و ھەفتەی پێشووتریش یەك كیلۆگرامی دیكە لە ھەمان جۆر لە سنووری حاجی دەستی بەسەرداگیراوە، لە شارەكانی ئێرانەوە ھێنراوە، بەمەش لە ماوەی یەك مانگدا 5 كیلۆگرام لە حاجی ئۆمەران دەستی بەسەرداگیراوە.