نەوتی كێڵگهى رمێلانى رۆژئاواى كوردستان كەمیكردووە
بەھۆی شەڕو ئاڵۆزیيەكان لەسووریا بۆری سەرەكی گواستنەوەی نەوت چەند جارێك تەقێنراوەتە كەنەوتی بۆ پاڵاوگەی بانیاس دەگواستەوە
K24 – ههولێر:
ئاستی بەرھەھێنانی نەوتی كێڵگەكانی رمێلان لە رۆژئاوای كوردستان، رووی لەكەمبونەوە كردووە و ژمارەی كارمەندەكانیشی بەرێژەی لەسەدا 40 كەمیكردووە.
بەرپرسێكی كۆمپانیای رمێلان لەرۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، ئاستی بەرھهمھێنانی نەوت لە ناوچەی نەوتی رمێلانی رۆژئاوای كوردستان، كەمبووهتەوە بۆ تەنیا 24 ھەزار بەرمیل نەوت رۆژانە، لەكاتێكدا پێش شەڕی سووریا رۆژانە 90 ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەمدەھێنرا.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، بەھۆی شەڕو ئاڵۆزیيەكان لەسووریا بۆری سەرەكی گواستنەوەی نەوت چەند جارێك تەقێنراوەتە كەنەوتی بۆ پاڵاوگەی بانیاس دەگواستەوە، بەوھۆیەشەوە زیانێكی زۆری بە كۆمپانیاكە گەیاندووە و لەھەمانكاتدا لەكۆی 5700 ھەزار كارمەند ، تەنیا 3400 لەئێستادا كاردەكەن، لەكاتێكدا ھەموو مانگێك موچە لە حكومەتی سووریا وەردەگرن.