یەکەم یاریزان بە دراوی بیتکۆین گواسترایەوە

دەیڤید بارال ئەو یاریزانە بە دراوی بیتکۆین گواسترایەوە
دەیڤید بارال ئەو یاریزانە بە دراوی بیتکۆین گواسترایەوە

 

K24-هەولێر

دەیڤید بارال، یاریزانی تیپی دووەمی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی تۆپی پێ بە دراوی بیتکۆین بۆ یانەیەکی دیکە بگوازرێتەوە.

دەیڤید بارالی 37 ساڵان دوای ئەوەی رازی بوو پەیوەندی بە یانەی ئینتەرناسیۆنال ریال مەدرید لە پلەی دووی ئاستی بی ئیسپانیاوە بکات، بەرامبەر دراوی بیتکۆین مامەلەی ئەنجامدا و بە فەرمی بووە یاریزانی ئەو یانەیە کە بەشێکی زۆری ئەو یانەیە تایبەتە بە تیبۆ کۆرتوا گۆڵپارێزی بەلجیکی یانەی ریال مەدرید.

دروای بیتکوین دراوێکی ئەلیکترۆنیە و تاوەکو ئێستا یانە گەورەکانی جیهان ئامادەنین مامەلە بەم دراوە بکەن، بەڵام ئەو یانەیە پلە دووی ئیسپانیا دەست پێشخەری کردووە و وەکو یەکەم یانە لە جیهاندا مامەلە بە دراوەکە دەکات.