ئێران ھۆشداری دەداتە ئەمه‌ریكا و ئەوروپا
ئێران: پەنجەرەی ھاتنە ناو رێككەوتنی ئەتۆمی بەردەوام بۆ ئەمه‌ریكا كراوە نابێت
K24 – ھەولێر:
عه‌لی روبه‌یعی، گوته‌بێژی حكومه‌تی ئێران له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ رێككه‌وتنامه‌ی ئەتۆمی رایگه‌یاند، ئیداره‌ی بایدن ئه‌وه‌نده كاتی له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێككهوتنامەی ئەتۆمی.
عه‌لی روبه‌یعی، گوته‌بێژی حكومه‌تی ئێران گوتی: "ئه‌مەریكا ئه‌وه‌نده كاتی له‌به‌رده‌ست نه‌ماوه و په‌نچه‌ره‌ی هه‌لی هاتنه ناو رێككه‌وتنی ئەتۆمی بۆ هه‌میشه كراوه نابێت".
گوتیشی: "ئه‌مه قسەیە ته‌نیا بۆ ئه‌مەریكا نییە، به‌ڵكو بۆ وڵاتانی ئه‌وروپییه‌كانی ئه‌ندام لە رێككهوتنهكەیە، بۆ ئەوەی پابه‌ندبوونیان به‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكه‌ن".
جەختیشیكردەوە، "هیوادارین پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه ئاڵۆزتر بێت، ئیداره‌ی ئه‌مەریكا هه‌نگاوی پراكتیكی بھاوێژێت و بڕیاری پراكتیكی بدات، بۆ ئەوەی نیازپاكی خۆی رابگه‌یه‌نێت".