زیرەكی دەستكرد چارەسەرییەكی گیایی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدۆزێتەوە
شارەزایان جەختیان لەسەر كارامەیی گیادەرمانەكە دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كردووەتەوە

K24 – ھەولێر:
نوێنەری كۆمپانیای Alphanosos فەرەنسایی رایگەیاند، زیرەكی دەستكرد درمانێكی دژ بە ڤایرۆسی SARS-CoV-2 داھێناوە، كە بریتییە لە تێكەڵەیەكی ھەڵێنجاو لە كۆمەڵە رووەكێك.
بهگوێرهی گۆڤاری PLOS OnE، شارەزایانی كۆمپانیایه رایانگهیاندووه، لە ماوهی مانگێكدا تاقیكردنەوەكانی ئەو گیادەرمانە لەسەر ئاژەڵان دەستپێدەكات. ئەم گیادەرمانە، تێكەڵەیەكە لە ھەزاران رووەك ھەڵێنجاوه، وەك ماددەی سەرەتایی سەلامەت بۆ مرۆڤ، تێكەڵكراوە بە كۆمەڵە پێكهاتهی جیاواز (1040 تێكەڵە) كە دەكرێت بهم ههنگاوه گیادەرمانێكی خاوەن تایبەتمەندی نامەزندەكراو بەدەسبھێنرێت.
شارەزایانی كۆمپانیاكە ئاماژە بهوه دەكەن، ئەوان بەرنامەیەكی زیرەكی دەستكردیان داھێناوە، كە بەكاردەھێنرێت بۆ "ھەڵبژاردنی" تێكەڵەیەك بەو تایبەتمەندیانەی پێویستن. بۆ نموونە، دەتوانێت جۆرێكی دەستنیشانكراو لە بەكتریا یان ڤایرۆسەكان بكوژێت. ژمارەیەكی زۆر لە ماددە جیاجیاكان لە پێكھاتەی گیا دەرمانەكە ھێرش دەكەنە سەر ئەو ڤایرۆسە یان بەكتریایه، ھەر یەكێك لەو پێكھاتانە لە "ئامانجەكە دەدات" و ھەرھەموویان به ھاوبەشی لەناوی دەبەن.
زاناكان بەم شێوەیە توانیان گیادەرمانێكی كارامە بۆ چارەسەری پووكانەوەی پێست لای سەگەكان. ئێستاش زانایانی كۆمپانیاكە روویان لە قەڵاچۆڵكردنی SARS-CoV-2 كردووه و تێكەڵەیەكیان داھێناوە، ناویان ناوە W17P4690، گەرچی پێكھاتەكانی گیادەرمانەكەیان ئاشكرا نەكردووە، بەڵام جەختیانكردووەتەوە لەسەر كارامەیی گیادەرمانەكە دژ بەو ڤایرۆسە لە تاقیكردنەوەی تاقیگەییدا.
بەپێی قسەی ئەوان، تاقیكردنەوەی ئەم گیادەرمانە لە سەر ئاژەڵەكان لە مانگی داھاتوو دەستپێدەكات.
سەرچاوە: RT