راستەخۆ لە ئێرانەوە بۆ سووریا.. راگەیاندنی وادەی ھێڵی نوێی دەریایی لە نێوانیاندا
ھێڵی دەریایی گواستنەوەی بار لە بەندەر عەباسەوە لە سەر كەنداو بەرەو بەندەری لازقییە لەسەر دەریای سپی ناوەڕاست درووست كرا.
K24 – ھەولێر:
سەرۆكی ژووری بازرگانی ھاوبەشی ئێرانی- سووریایی، كەیوان كاشفی، رایگەیاند، ھێڵی دەریایی گواستنەوەی بار لە بەندەر عەباسەوە لە سەر كەنداو بەرەو بەندەری لازقییە لەسەر دەریای سپی ناوەڕاست درووست كرا.
بەپێی قسەكانی ئەو بەرپرسە، یەكەم كەشتی بارھەڵگر لە 10 ئاداری داھاتوو لە بەندەر عەباسەوە بەرەو بەندەری لازقییە دەڕوات، چاوەڕوان دەكرێت، ئەو كەشتیە مانگانە كاڵای ھەناردەكراو لە ئێرانەوە بەرەو سووریا ببات.
ئەم كاڵا ھەناردەكراوانە قەبارەی ھەناردەكانی ئێران زیاد دەكات و ئەگەر توانای بازرگانی لە نێوان ھەردوو وڵاتدا زیادیكرد، چەندین ھێڵی دیكەی گواستنەوەی بار درووست دەكرێت.
بەرپرسەكە گوتیشی: ھەر بازرگانێك دەتوانێت سووریا وەك رووگە بۆ ھەناردەكانی بەكاربھێنێت، ئەگەر بیەوێت.
سەرچاوە: RT