سه‌رچاوه خۆجێیه‌كانی سه‌ری كانی: له باره‌گایه‌كی پۆلیسی سه‌ر به توركیا ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر ئافره‌تێك
تاوانه‌كه له لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه كراوه، كه سه‌ر به سوپای توركیان
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵ و سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی بڵاویانكرده‌وه، له باره‌گای پۆلیسی سه‌ربازی له شارۆچكه‌ی "سه‌ری كانی" ده‌ستدرێژی به كۆمه‌ڵ كراوه‌ته سه‌ر ئافره‌تێكی ده‌ستگیركراو، كه به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌به و تاوانه‌كه له لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه كراوه، كه سه‌ر به سوپای توركیان.
ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی راگه‌یاندن، وێنه‌ی ئافره‌ته‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه و باسیان له‌وه كردووه، له به‌شی هه‌واڵگری پۆلیسی سه‌ربازی و له به‌شی ئه‌ركه تایبه‌ته‌كانی پۆلیس به كۆمه‌ڵ ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر ژنه‌كه.
سوپای توركیا له مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019)دا، ده‌ستی به‌سه‌ر شارۆچكه‌كه‌دا گرتووه.
به گوێره‌ی راپۆرتی "رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ له عه‌فرین – سووریا" له دوای داگیركرانی ئه‌و ناوچه‌یه، (69) حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی و توندوتیژی سێكسی دژی ئافره‌تانی ناوچه‌كه تۆمار كراوون.
له به‌رامبه‌ردا پۆلیسی شارۆچكه‌كه ره‌تیكرده‌وه، ئه‌و ئافره‌ته ده‌ستگیركراوه ده‌ستدرێژی سێكسی كرابێته سه‌ر.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی "سه‌ری كانی" باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌و ئافره‌ته پێشتر دانی به‌وه‌دا نابوو، بۆمبێكی لكاندووه به ئۆتۆمبێلێكه‌وه و به‌و هۆیه‌وه دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدابوو، به‌ڵام دوای چوونی بۆ به‌رده‌م دادوه‌ر له قسه‌كانی پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه و ئه‌و هه‌واڵانه‌ش بڵاوكراونه‌ته‌وه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بووه.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
وه‌رگێڕان: ئ.ر