به‌ریتانیا 100 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی لوبنان كرد
تیمێكی به‌ریتانی راهێنان له باره‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه به سوپای لوبنان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا، رایگه‌یاند، (100) ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی گوله‌نه‌بڕ له جۆری "لاند رۆڤه‌ر" ره‌وانه‌ی لوبنان كراوون و تیمێكی به‌ریتانی راهێنان له باره‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه به سوپای لوبنان ده‌كات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا وێنه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییانه‌ی له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه و له باره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: هه‌واڵی مه‌زن بۆ پاراستنی سه‌قامگیری لوبنان و ئاسایشی به‌ریتانیا.
وه‌زاره‌ته‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، ئامانجیان له ناردنی ئه‌و ئۆتۆمبێله سه‌ربازیانه بۆ لوبنان به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی به‌هێزكردنی توانای سوپای لوبنانه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رگری له سنووری خۆی به‌رامبه‌ر به سووریا بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و ئۆتۆمبێله گوله‌نه‌بڕانه، له توانایاندا هه‌یه ده‌رفه‌تی ئه‌وه نه‌هێڵنه‌وه تیرۆریستان له رێگه‌ی لوبنانه‌وه خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌وروپا و زۆرێك له قاچاغچییه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌كیش كۆنترۆڵ بكه‌ن.