وتەبێژی هاوپەیمانان زانیاری لەسەر مووشەکەکان ئاشکرا دەکات
زانیاری نوێ دەخرێتەڕوو
K24- هەولێر:
كۆلۆنێل واین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانان، رایگەیاند، 14 مووشەکی 107 مللیم ئاراستەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراون و سێ دانەیان ئامانجی پێکاوە.
لە تویتێکدا وتەبێژی هاوپەیمانان دەڵێت، بەڵێندەرێک کوژراوە (خەڵکی ئەمەریکا نییە) و هەشتی دیکەش برینداربوون، ئەندامێکی هێزەکانی ئەمەریکاش بریندارە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدواداچوون دەکات و زانیاری زیاتر بڵاودەکرێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمەریکا، بەریتانیا، تورکیا، هۆڵەندا و نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی هێرشەکەیان کردووە و بە پێشهاتێکی مەترسیدار ناویان بردووە.
نوێدەکرێتەوە....