ئەڵمانیا بەتووندی هێرشی سەر هەولێر شەرمەزار دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

شەوی رابردووی هەولێر
شەوی رابردووی هەولێر

K24- هەولێر:

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، بە تووندی هێرشی سەر هەولێر و بنکەی هاوپەیمانان ئیدانە کراوە.

ئەڵمانیا هاوخەمی خۆی دەگەیەنێتەوە کەسوکاری قوربانیان و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت.

لە راگەیەندراوەکە هاتووە، ئێمە لەگەڵ عێراق و خەڵکی عێراق لە جەنگی دژ بە تیرۆر و چوونە سەر رێگای سەقامگیریی هەمیشەیی دەمێنینەوە.