کۆماری ئیسلامی ئێران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لەسەر هێرشەکەی هەولێر

وەزارەتی دەرەوەی ئێران
وەزارەتی دەرەوەی ئێران

K24- هەولێر:

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە، هیچ پەیوەندییەکیان بە هێرشەکەی سەر هەولێرەوە نییە.

ئەمڕۆ سێشەممە سەعید خەتیبزادە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: "ئاسایشی عێراق بۆ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە بە گشتی گرنگە".

خەتیبزادە دەشڵێت، ھەموو ئەو دەنگۆ گوماناویانە كە دەیانەوێت رووداوەكانی ھەولێر بە ئێران ببەستنەوە رەتدەكەینەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داواش لە حكومەتی عێراق دەكات، بەدواداچوون بۆ ئەو رووداوە بكات و بكەرانیشی سزا بدات.

بەهۆی ئاراستەکردنی چەند مووشەکێک، بەڵێندەرێک کە کاری بۆ ئەمەریکییەکان دەکرد کوژرا و پێنجی دیکەش بریندار بوون، هەروەها ئەندامێکی هێزەکانی ئەمەریکا و سێ هاووڵاتی کوردیش برینداربوون.