کازمی: کردەوە تیرۆرستییەکەی هەرێمی کوردستان ئامانجدارە
لیژنەیەکی هاوبەش پێکهێنراوە
K24- هەولێر:
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، مەبەست لە کردەوە تیرۆرستییەکەی هەرێمی کوردستان دروستکردنی فەوزا و تیکەڵکردنی بابەتەکانە.
لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە هاتووە، ئەو کردەوە تیرۆرستییە لە کاتێکدایە، حکومەت هەوڵ دەدات رەوشی ناوچەکە ئارام بکاتەوە و وڵات لە گرژییەک دوور بخاتەوە کە رەنگە بیکاتە گۆڕەپانی ململانێ.
ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاری دروستکردنی لیژنەی هاوبەشمان داوە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران.
پێشتریش، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، باسیان لە رووداوەکەی هەولێر کردبوو و هەردوولا بڕیاری دەستپێکردنی رێکاری پێویستیان دابوو.