وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌لی دامه‌زراندن راده‌گه‌یه‌نێت
مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندن بخوێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له ئاگادارینامه‌یه‌كدا دامه‌زراندنی كارمه‌ندان بۆ پۆلیسی پیاده راده‌گه‌یه‌نێت، به مه‌رجێك هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به كالۆریۆس بن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كه له‌سه‌ر سایتی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر پێویستی به دامه‌زراندنی 15 كه‌س هه‌یه له‌سه‌ر میلاكی هه‌میشه‌یی.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، پله‌ی دامه‌زراندن پۆلیسی پیاده‌یه و ته‌نیا بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له بواری ژمێریاری و ئایتی.