ئارام باله‌ته‌یی كۆچی دوایی كرد

گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆچی دوایی کرد

ئارام بالەتەی
ئارام بالەتەی

K24- هەولێر:

ئارام ناجی باله‌ته‌یی، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مڕۆ له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك كۆچی دوایی كرد.

ئارام ناجى محەمەد ساڵح ناسراو بە ئارام بالەتەیی لە 30- 10- 1979 لە پارێزگای دهۆک لە دایکبووە. خەڵکی گوندی بالەتەیە و خێزاندارە و باوکی کچ و کوڕێکە.

زیاد لە سێ مانگە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و دواجار بەهۆی ڤایرۆسەکە کۆچی دوایی کرد.

ناجى محه‌مه‌د ساڵح، باوکی ئارام بالەتەیی، كه‌ ته‌مه‌نی له‌ سه‌رووی (60) ساڵییەوە بوو، لە 04/02/2021،  له‌ ماوه‌ی نه‌خۆشكه‌وتنی كوڕه‌كه‌یدا و پەرێشانی زۆری بۆی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بالەتەیی بەکالۆریۆسی لە بەشی یاسا لە زانکۆی سەڵاحەدین بەدەستهێناوە، هەروەها لە ساڵی 2007، ماستەری لە یاسای گشتی بەدەستهێناوە.

لە ساڵی 2014، لە زانکۆی سوودان، بووەتە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لە زانستی تەکنەلۆژیا؛ لە زانکۆکانی دهۆک و نەورۆز بووەتە مامۆستای زانکۆ و ئەندامی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق بوو.