مه‌سرور بارزانی له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی د. ئارام باله‌ته‌یی ده‌كات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی پەرلەمانتار د.ئارام بالەتەیی دەکات
K24 - هه‌ولێر:
ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ زانا عەزیز لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو د. ئارم بالەتەیی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی بە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو د. ئارام گەیاند.
سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی دەربڕی و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە کەسوکار و خانەوادە و هاوڕێکانی ببەخشێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 17ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021، ئارام ناجی باله‌ته‌یی، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك كۆچی دوایی كرد.
ئارام ناجى محەمەد ساڵح ناسراو بە ئارام بالەتەیی لە 30- 10- 1979 لە پارێزگای دهۆک لە دایکبووە. خەڵکی گوندی بالەتەیە و خێزاندارە و باوکی کچ و کوڕێکە.