چوونە ناوەوەی بەرهەمی هەرێمی کوردستان بۆ چەند ناوچەیەکی عێراق قەدەغە دەکرێت

بەرهەمەکان فڕێدەدەن و دەیانسووتێنن

سووتانی بەرهەمی جووتیاران لە مەخموور
سووتانی بەرهەمی جووتیاران لە مەخموور

K24- هەولێر:

لە مەخمور، حەشدی شەعبی بازگەی داناوە و رێگا نادەن بەرهەمی خۆراکی و کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستانەوە داخڵی مەخموور بکرێت، لە کەرکووکیش هەمان رێکار بەرامبەر بە شێک لە جووتیار و بازرگاکانی کورد گیراوەتەبەر.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریداوە، هیچ بەرهەمێکی خۆراکی و کشتوکاڵی لە دەرەوەی عێراق هاوردە نەکرێت، هەرێمی کوردستانیش وەک وڵاتێکی دەرەوەی عێراق لە قەڵەم دراوە.

پەیامنێری کوردستان24 لە هەولێر رایگەیاند، بازگەی حەشدی شەعبی لە مەخمور، رێگا بە بارهەڵگرە کوردەکان نادەن بەرهەمەکانیان بگوازنەوە، بەشێک لەو بەرهەمانەیان سووتاندووە.

پێشتر بڕیارەکەی وەزارەتی بازرگانی عێراق، قەدەغەی هاوردەکردنی هەندێک بەرهەمی کشتوکاڵی بوو لە دەرەوەی عێراق، بەڵام ئێستا لە چەند ناوچەیەک ئەم بڕیارە دژی بەرهەمهێنەرانی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرێت.