سه‌رۆك بارزانی رایسپاردم خزمه‌تی هه‌ولێر بكه‌م
ئومێد خۆشناو:
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگاری نوێی هه‌ولێری پایته‌خت، ئومێد خۆشناو له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24" رایگه‌یاند، ئه‌ركی قورسم له ئه‌ستۆیه و راسپێردراوی سه‌رۆك بارزانیم بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی شاری هه‌ولێر بكه‌م و هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانیان بۆ دووپاتكردوومهتهوه و له چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی گشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم كار بۆ بووژاندنه‌وه‌ی زیاتری شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ین.
ده‌قی گفتوگۆی بێژه‌ری ژووری هه‌واڵ له‌گه‌ڵ پارێزگاری نوێی هه‌ولێر
كوردستان24: له كوێوه ده‌ستپێده‌كه‌ن
ئومێد خۆشناو: له‌وێوه ده‌ستپێده‌كه‌ین، كه برای جوانه‌مه‌رگم كاك فرسه‌ت تێیدا راوه‌ستا و له‌وێشه‌وه كاره‌كان ته‌واو ده‌كه‌ین، كه ئێمه له چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی گشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانمان بۆی هه‌بووه. هه‌روه‌ها لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان به گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندی جوگرافیا، پێكهاته و داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ولێر، كارنامه‌یه‌كی هه‌بووه و له‌گه‌ڵ روانگه‌ی نوێی ئێمه بۆ خزمه‌تكردن و حوكمڕانی بۆ خزمه‌تكردنی هه‌ولێری پایته‌خت كار له‌سه‌ر ئه‌و كارنامه‌یه ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها پلان و پڕۆژه‌ی ته‌واوی یه‌كه كارگێڕییه‌كان به له‌به‌رچاوگرتنی ره‌وشی ئێستا وه‌رده‌گرین و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
كوردستان24: چۆن هاوسه‌نگی له فره ره‌نگی هه‌ولێر راده‌گرن؟
ئومێد خۆشناو: ته‌واو شاره‌زای شاری هه‌ولێر و دهوروبهرییم و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر به‌هێزم له‌گه‌ڵ توێژه‌كانیش هه‌یه. هه‌م له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان و هه‌میش له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئه‌و شاره‌ش، ئه‌و شاره‌زا بوونه‌مان هه‌یه بزانین له كوێدا ده‌توانین زمانی گفتوگۆ و زمانی به‌رپرسیارێتی له‌گه‌ڵ یه‌ك بدوێین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌یه‌كه‌وه خزمه‌تێك پێشكه‌ش بكه‌ین. ره‌نگه زۆر كه‌س ئه‌و پرسیاره بكات و وه‌ك كادیرێكی حزب زۆرێك له‌و كارانه‌ی پێشوو كردوومن، ره‌نگه ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه وابێت، پێشبینی خه‌ڵك وابێت ئێمه به حزبیانه بیر بكه‌ینه‌وه. پرۆگرامی پارته‌كه‌ی من وایه كه خزمه‌تكردنی هه‌ولێره و هه‌میشه خۆمان به قه‌رزاری شاری هه‌ولێر زانیوه. ئه‌و شاره‌زا بوونه ده‌بێته ده‌رچه‌ی ده‌ستپێكی ئێمه و زمانی یه‌كدی ده‌زانین. یه‌كه‌م داوای جه‌نابی سه‌رۆك له من ئه‌وه بوو، كه من له خزمه‌تی هه‌ولێر بم به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه. به باكگراوندی پشتیوانی حزبێكی به‌هێزه‌وه ده‌مانه‌وێت خزمه‌تی هه‌ولێر بكه‌ین.
كوردستان24: هه‌ولێر باره‌گای حزبه‌كان و نێرده دیپلۆماسییه‌كان و ئاواره‌كانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقی لێیه، ئه‌مه سه‌نگی داوه‌ته هه‌ولێر، ئه‌مه چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن؟
ئومێد خۆشناو: هه‌ولێر پایته‌ختی به‌یه‌كه‌وه ژیان و فره ڕه‌نگی كولتووری و پێكهاته‌ی جیاجیایه. كه ده‌ڵێین هه‌ولێر مه‌به‌ستمان هه‌موو ئه‌وانه‌یه له هه‌ولێر ده‌ژین. خه‌ڵكی بیانی، نوێنه‌رایه‌تییه‌كان، خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه. بۆیه ئێمه به گوێره‌ی ئه‌و فره ره‌نگییه به ئازایانه و به بوێرییه‌وه له‌سه‌ر هێڵ ده‌بین له‌گه‌ڵ هه‌موو پرس و بابه‌ته گرنگه‌كانی هه‌ولێر. هه‌ولێرمان خۆش ده‌وێت و به قه‌د خۆشه‌ویستی خۆی ده‌مانه‌وێت خزمه‌تی بكه‌ین.
كوردستان24: پڕۆژه ستراتیژییهكانتان چین و بۆ گه‌ڕه‌كه هه‌ژار نشینه‌كان ده‌تانه‌وێت چی بكه‌ن؟
ئومێد خۆشناو: نامه‌وێت ئاستی چاوه‌ڕوانیی خه‌ڵكی هه‌ولێر به‌رز بكه‌مه‌وه و بڵێم گۆچانی سیحریمان به‌ده‌سته. خواستی ئێستامان زۆر زیاتره بۆ خزمه‌تی هه‌ولێر. راسپاردنی منیش بۆ ئه‌و ئه‌ركه، ته‌مه‌نی خۆمی پێشكه‌ش ده‌كه‌م خزمه‌تی پێ بكه‌م. شایه‌نی ئه‌وه‌یه هه‌ولێر خزمه‌تی زیاتر بكرێت. بۆ گه‌ڕه‌كه هه‌ژار نشینه‌كان ئه‌من له یه‌كی شوبات، دیدارم هه‌بووه، جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت پشتڕاستی كردوومه‌ته‌وه، كه به هه‌موو هێزی خۆی پشتیوانیم ده‌كات بۆ خزمه‌تی هه‌ولێری پایته‌خت. ئه‌ركی من قورسه چونكه راسپێردراوی سه‌رۆكم و سه‌رۆكی حكومه‌ت پشتیوانیم لێ ده‌كات و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پشتیوانی ته‌واوم ده‌كات و كاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریش ئه‌وه‌یه كه پێشوازیم لێده‌كات، ئه‌ركی من قورس‌تر ده‌كات و به دڵنیاییه‌وه پلانمان ده‌بێت و به تیم كار ده‌كه‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین خۆشه‌ویستی له كاری فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر بكه‌ین و له لایه‌ك خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ین و له لایه‌كی دیكه‌ش وه‌ك تیمێكی هاوكار و یه‌كگرتوو به ئه‌شقه‌وه خزمه‌تی هه‌ولێر بكه‌ین.
كوردستان24: ده‌تانه‌وێت چی بكه‌ن بۆ هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان؟
ئومێد خۆشناو: یه‌كێك له‌و ئه‌ركه قورسه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانمان و به ئازایه‌تی و بوێرییه‌وه رووبه‌ڕووی بووینه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندی من له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و توێژانه سه‌روكارمان هه‌بووه. له‌گه‌ڵ رۆشنبیران و قوتابیان و لاوان و مامۆستایان و مامۆستایانی ئاینی سه‌رجه‌م توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه و به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ندیمان هه‌یه و ده‌بنه هۆكاری ئه‌وه‌ی هه‌م بار‌مان قورس بێت و هه‌میش خزمه‌تی زیاتر بكه‌ین.