مووشه‌كێك له‌ قامیشلۆ كه‌وته‌خواره‌وه‌

K24 - قامیشلۆ:

په‌یامنێری كوردستان له‌ قامیشلۆ رایگه‌یاند، مووشه‌كێك كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س شه‌هیدبوونه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، مووشه‌كه‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی كۆڕنیش كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌و به‌ر ماڵێك كه‌وتووه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لكێندراو، بۆ ئۆتۆمبێلێكی ئاسایشی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده‌) له‌ شارۆچكه‌ی گرێسپی، دوو كارمه‌ندی ئاسایش شه‌هید بوون و دووی دیكه‌ش بریندارن.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گرێسپی، دووه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ رۆژئاوای كوردستان رووبدات و پێشتریش ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ قامیشلۆ روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ هاووڵاتییه‌ك شه‌هید و دوو هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.

ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ له‌ كاتێكدایه‌، بڕیاربوو ئه‌مڕۆ به‌ بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی سه‌د ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتنی سایكس-پیكۆ، له‌ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، چالاكی جۆراو جۆر ئه‌نجام بدرێت.