دانه‌ر عه‌بدولغه‌فار: دانپێدانانی تۆڕی سیخوڕی بادینان روون و ئاشكرا بوو و گومانه‌كانی شه‌قامی ره‌وانده‌وه
"ئه‌و دانپێدانانه شتێكی باش بوو بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستیه‌ی كه دادگا له‌خۆیه‌وه هیچ كه‌سێك سزا نادات و بڕیاری كوێرانه به‌سه‌ر كه‌سدا ناسه‌پێنێت"

K24- هه‌ولێر:
دانه‌ر عه‌بدولغه‌فار، پارێزه‌ر و تویژه‌ری یاسایی له‌باره‌ی دانپێدانانی تۆڕی سیخوڕی ده‌ستگیركراوانی بادینان دووپاتیكرده‌وه، هه‌رچه‌ند دوا بڕیاری دادگا هێشتا ده‌رنه‌كراوه، به‌ڵام دانپێدانانه‌كه روون و ئاشكرایه و بۆ رای گشتیش شتێكی باش بوو، بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ده‌نگی شه‌قام، هه‌وره‌ها بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستیه‌ی كه دادگا له‌خۆیه‌وه هیچ كه‌سێك سزا نادات و بڕیاری كوێرانه به‌سه‌ر كه‌سدا ناسه‌پێنێت، جۆرێكیش له متمانه و هێوربوونه‌وه به‌و شڵه‌ژانه ده‌دات، كه له‌باره‌ی كه‌یسی ده‌ستگیركردنی ئه‌و گرووپه هاتبووه ئاراوه.
ئه‌م گوتانه‌ی پارێزه‌ر دانه‌ر عه‌بدولغه‌فار له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی ده‌نگوباسی كوردستان24 هاتوون و جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته رێگه به دادگای پێداچوونه‌وه‌ش بدرێت رێڕه‌وی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و كه‌یسه بگرێته‌به‌ر و كاری خۆی له‌وباره‌یه‌وه بكات و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییه بدات، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری دادگا و سه‌روه‌ری یاسا زیاتر به‌رجه‌سته بێت.
سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ش كه هه‌ندێك جار ده‌گوترێت: دانپێدانانه‌كان له‌ژێر فشار ده‌درێن، ئه‌و تویژه‌ره یاساییه گوتی: ئه‌وه‌ی كه به‌چاو بینرا هیچ له‌وه ناچێت له‌ژێر فشار دانیان به راستییه‌كاندا نابێت و دانپێدانانه‌كان به ڕوونی و ئاشكرایی له‌به‌رده‌م كامێرا‌كان بڵاوكرانه‌وه و گوتیشی: هه‌موو تۆمه‌تبارێك له كاتی دادگاییكردندا ئه‌و به‌هانه‌یه ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێت: "له‌ژێر فشار دانپێدانانم لێ وه‌رگیراوه"، كه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، له‌و حاڵه‌ته‌دا كه‌سی تۆمه‌تبار بۆی هه‌یه سكاڵا بكات، یاساش رێگه‌ی پێداوه، به‌ڵام پێویسته كه‌سی تۆمه‌تبار گوته‌ی خۆی به به‌ڵگه بسه‌لمێنێت و ناكرێت هه‌ر كه‌سێك ئه‌و پاساوه‌ی هێنایه‌وه راسته‌وخۆ ئازاد بكرێت.
ئاشكراشیكرد، وه‌رگرتنی دانپێدانان ته‌نها قسه‌كردێكی ئاسایی نییه، به‌ڵكو به سێ قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت، سه‌ره‌تا پۆلیس دانپێدانانه‌كه وه‌رده‌گرێت، دواتر لێكۆڵه‌ری دادوه‌ری وه‌ریده‌گرێت، ئینجا دادوه‌ر دانپێدانانه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت، كه ته‌نیا خۆی و دادوه‌ر له‌ژووره‌وه‌ن و كه‌سیان له‌گه‌ڵ نییه.
له‌باره‌ی ئه‌و پرسیاره‌ش كه ئایا ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه ده‌توانن ده‌ست بخه‌نه ناو كاروباری دادگا و بڕیاره‌كان بگۆڕن؟، دانه‌ر عه‌بدولغه‌فار جه‌ختی كرده‌وه، له‌ڕووی یاساییه‌وه هیچ ده‌سه‌ڵاتێك بۆی نییه ده‌ست بخاته ناو كاروباری دادگا، چونكه هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك تایبه‌ته به بوارێكی جیاواز و هه‌ر یه‌كێكیان په‌یوه‌سته به كاری تایبه‌تی خۆی و یاساش رێگه به‌و ده‌ستوه‌ردانه نادات، ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش رێگه به‌مه نادات.
دووپاتیشیكرده‌وه، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌مان پێویستییان به كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری و چاكسازییه، به‌ڵام هه‌رگیز دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه كه‌سێكی بێ‌تاوان تاونبار بكه‌ن و له‌خۆیه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن. ئه‌مه‌ش بێویژدانییه‌كی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر دادوه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌رێم ده‌كرێت و ده‌بێت هه‌موومان له‌سه‌ری ده‌نگ هه‌ڵبڕین و به‌رگریی لێ بكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان بخرێته سه‌رپێ و به‌ره‌وپێش بچێت، پێویسته یاسا سه‌روه‌ر بێت و رێگه به دادگاكان بدرێت كاری خۆیان بكه‌ن، تاوه‌كو یاسا ببێته پارێزه‌ری هه‌موو كه‌سێك و ببێته ئه‌و به‌رگریكاره‌ی كه رێگری له ده‌ستدیرێژییه‌كان ده‌كات و جه‌ختی كرده‌وه، له هه‌ر وڵاتێك یاسا سه‌روه‌ر نه‌بێت، چاره‌نووسێكی خه‌راپی ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌به‌رده‌م دادگا كه‌یسی گه‌وره و بچووك نییه، ده‌بێت دادگا به‌یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو كه‌یسه‌كان بكات، كه دواجار دادوه‌ر له‌خۆیه‌وه حوكم نادات و له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵێك یاسا كه له‌به‌رده‌ستییه‌تی، بڕیار له‌باره‌ی كه‌یس و دۆسییه‌كان ده‌دات و یاسا جێبه‌جێ ده‌كات، دادوه‌ر بۆی نییه به‌بێ پاڵپشت و بنه‌مایه‌كی یاسایی بڕیار له‌خۆیه‌وه بدات، بۆیه له‌م كه‌یسه و له هه‌موو ئه‌و كه‌یسانه‌ی دیكه كه رای گشتییان له‌سه‌ری دروست ده‌بێت، بێگومان ده‌ستی دیكه‌یان له‌پشته‌وه‌یه.
باسی ئه‌وه‌شی كرد، ئه‌وه‌ی گرنگه لێره ئه‌وه‌یه كه دادگا له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه له پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیدا بێت و نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری هیچ كه‌س و لایه‌نێك، چونكه ئه‌گه‌ر بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ده‌ره‌كی، ئه‌وا چاره‌نووسێكی خه‌راپ چاوه‌ڕێی وڵاته‌كه‌مان ده‌كات.
H.B