"هاری و میگان" بۆ چاوپێكه‌وتنه‌كه چه‌ند ملیۆن دۆلاریان وه‌رگرت؟
رێكلامكردنی (30) چركه‌یی له‌ناو چاوپێكه‌وتنه‌كه به (325) هه‌زار دۆلار بووه
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "وۆل ستریت ژۆرناڵ"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، تۆڕی "سی بی ئێس" بڕێكی زۆر پاره‌ی داوه‌ته شازاده "هاری" و هاوسه‌ره ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی "میگان ماركل"، به‌رامبه‌ر ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵیان ئه‌نجامدراوه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه‌كه بڕێك (7) تا (9) ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی داوه‌ته كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تی به‌رهه‌مهێنانی راگه‌یاندكار "ئۆپرا وێنفری"، بۆ ئه‌وه‌ی مافی په‌خشكردنی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌بێت، له‌كاتێكدا گوته‌بێژی "هاری و میگان" ئاشكرای كرد، كه ئه‌و دوو هاوسه‌ره به‌رامبه‌ر به چاوپێكه‌وتنه‌كه هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه.
به‌پێی رێككه‌وتنی پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌ی "ئۆپێرا"، تۆڕی "سی بی ئێس" مافی بڵاوكردنه‌وه و فرۆشتنه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌یه، بڕیاره له كه‌ناڵی "ئه‌ی تی ڤی" به‌ریتانیاش په‌خش بكرێت.
له‌كاتێكدا رێكلامكردن له‌ناو چاوپێكه‌وتنه‌كه بۆ ماوه‌ی (30) چركه (325) هه‌زار دۆلار بووه بۆ كه‌ناڵه‌كه.
چاوپێكه‌وتنه‌كه دوێنی یه‌كشه‌ممه له به‌رنامه‌یه‌ك به ناوی (60 خوله‌ك) پێشكه‌شكرا، دیاری كردنی ئه‌و كاته‌ش له‌به‌ر ئه‌وه بوو، ئه‌مه‌ریكییه‌كان رۆژانی یه‌كشه‌ممه زیاتر سه‌یری ته‌له‌ڤزیۆن ده‌كه‌ن.
تۆڕی "سی بی ئێس" گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كورتی بڵاوكرده‌وه، كه "ئۆپرا" له په‌یوه‌ندییه‌كدا داوای ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتنێك له "هاری" ده‌كات، به‌ر له‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ "میگان" بكات له ساڵی (2020)، به‌ڵام ئه‌وكات شازاده ئه‌و چاوپێكه‌وتنه ره‌تده‌كاته‌وه.
میگان، له چاوپێكه‌وتنه‌كه كۆشكی "به‌كینگهام" تۆمه‌تبار ده‌كات و ره‌تی كرده‌وه كه رێگه‌یان نه‌درابێت به‌سه‌رهاته‌كه‌یان بگێڕنه‌وه.
"هاری و میگان" ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، له كۆشكی "به‌كینگهام" ته‌نگیان پێهه‌ڵچنراوه و كۆشك بۆ ئه‌وان وه‌كو زیندان وابووه.
میگان ئاشكرای كرد، به‌ر له‌دایكبوونی كۆرپه‌له‌كه‌یان، یه‌كێك له خانه‌واده‌ی پاشایی مه‌ترسی خۆی ده‌ربڕیوه، ئه‌گه‌ر ره‌نگی پێستی كۆرپه‌له‌كه‌ی میگان جیاواز بێت له ئه‌ندامانی ئه‌و كۆشكه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز عه‌ره‌بیه
د.ی
