له عەفرين هۆشداریی دهدرێته هاووڵاتيان له بارهى پهلامارى "تيرۆريستانهوه"
هێزهكانى ئاسایشی سهر به پارتى يهكێتى ديموكراتى كورديى له شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان ھۆشداری دايه دانيشتوانى عفرين بهوهى خۆیان لە مەترسی پهلامارهكانى بەرەی نووسرە و ئەحرارولشام و جەیشى ئیسلامیى بپارێزن.
K24 – عفرين:
هێزهكانى ئاسایشی سهر به پارتى يهكێتى ديموكراتى كورديى له شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان ھۆشداری دايه دانيشتوانى عفرين بهوهى خۆیان لە مەترسی پهلامارهكانى بەرەی نووسرە و ئەحرارولشام و جەیشى ئیسلامى بپارێزن.
ئەوە لە كاتێكدایە كەتیبەی 13 ی جەیشى سوننه لە راگەیاندراوێكیدا ھێرشی توندى كردووهته سهر پارتی یەكێتی دیموكراتی كورديى (پەیەدە) و شاری عەفرینی وەك ھەرێمی سەربازی ناساندووه.
ههر لهو چوارچێوهيهدا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ماریا زاخارۆڤا رايگهياند، وڵاتانی رۆژئاوا میكانیزمی دەستنیشانكردنی تیرۆریستانیان لە سووریا وەستاند.
ههروهها گوتى: پێویست بوو میكانیزمێك بۆ دەستنیشانكردنی گروپە تیرۆرستیەكان لە سووریا بۆ دۆزینەوەی چوارچێوەیەكی یاسایی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی تیرۆر ھەبوایە.
زاخارۆف ئهوهشى گوت: ئێستا گروپی نێودەوڵەتی بۆ ھاوكاری سووریا دامەزراوە و كار بۆ وەستاندنی شەڕ و دەستپێكردنی دانوستانەكانی ئاشتی لەنێوان حكومەت و ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەكات.
له لايهكى ديكهوه، سوپای سووریا و فڕۆكە جەنگیەكانی رووسیا دهستيانكرد به بۆردومانكردنى ناوچهى حندرات.
ناوچەی حەندەرات كە بە تاكە ڕێگای دەربازبوونی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە شاری حەلەب دەناسرێت لە لایەن فڕۆكەكانی رووسیاوە بۆردومان كرا.
بەگوێرەی زانیارییەكان ئامانجی رووسیا لە بۆردومانكردنی ئەو ناوچەیە ئەوەیە كە دەست بەسەر رێگەی حەندەراتدا بگرن.