بە قەناسی داعش 2 سەربازی عێراقی كوژران و یەكی دیكەش برینداربوو

چەكدارانی داعش ھێرشیان كردە سەر ھێزێكی لیوای 45ی سوپای عێراق لە  گوندی مۆر بان شاخ لە كەركووك

بە قەناسی داعش 2 سەربازێك عێراقی كوژران یەكی دیكەش برینداربوو
بە قەناسی داعش 2 سەربازێك عێراقی كوژران یەكی دیكەش برینداربوو

K24 - ھەولێر:

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی، ئەمڕۆ ھەینی رایگەیاند، دوو سەرباز كوژراون و یەكی دیكەشە بریندار بووە بە قەناسی داعشیەكان لە دوو پارێزگای عێراقدا.

سەرچاوەكە گوتی: "لە درەنگانی شەوی رابردوو ،چەكدارانی داعش ھێرشیان كردە سەر ھێزێكی لیوای 45ی سوپای عێراق لە  گوندی مۆر بان شاخ لە كەركووك" و روونیكردەوە، "داعش لە ھێرشەكەیدا قەناسی بەكارھێناوە و بووەتە ھۆی كوژرانی سەربازێك و برینداربوونی سەربازێكی دیكە".

گوتیشی: "لە ناوچەی خەلانیەی سەر بە قەزای میقدادییە، لە باكووری رۆژھەڵاتی دیالە دیسان بە قەناسی داعشییەكان سەربازێكی دیكە كوژراوە".