داعش وێنه‌ی ساتی كوشتنی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی تكریتی بڵاوكرده‌وه
8 كه‌س كوژراون و 6 كه‌سیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن
K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، وێنه‌ی ساتی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌ندامانی خێزانێكی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكرده‌وه.
رۆژی هه‌ینی سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای سەلاحەدین بڵاویكرده‌وه، كۆمەڵە چەكدارێك بە جلی سەربازییەوە، لە ناوچەی ئەلبودور لە باشووری تكریت 6 ئەندامی خێزانێك و 2 كه‌سی دیكه‌یان كوشتووە.
دوای كرده‌وه‌كه‌ش، رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به‌رپرسیارێتی خۆی له كرده‌وه‌كه راگه‌یاند و ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ش 13ی ئادار/ مارسی 2021، وێنه‌ی ساتی كرده‌وه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی شانه‌ی ئه‌منی عێراقی، ئه‌وانه‌ی كوژراون، 6 كه‌سیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن، له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه، كه یه‌كێكیان پارێزه‌ر و یه‌كێكیشیان پۆلیس بووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له كۆتایی 2017ـه‌وه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعش له عێراق راگه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه به‌رده‌وامه و ناوه‌ناوه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هاووڵاتیان و مه‌فره‌زه‌كانی هێزه‌كانی سوپا و پۆلیسی عێراقی.
ناوچه‌ی ئه‌لبو دور، 25 كیلۆمه‌تر له تكریتی سه‌نته‌ری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین دووره و پێشتریش داعش له‌م ناوچه‌یه جموجۆڵی هه‌بووه.