پشكی هه‌رێمی كوردستان تاكە هۆكار نییه بۆ دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی بودجه
تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك نەكراوە بۆ تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی 2021 بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو
K24 – ھەولێر:
هاوپه‌یمانی سائیرون رایگەیاند، پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی 2021 تاكە هۆكار نییه بۆ دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاساكه له په‌رله‌مان.
ریاز مه‌سعودی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی سائیرون بە "ئاژانسی شەفەق نیوز"ی گوت: كێشه و ناكۆكییه‌كان له باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به پشكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو هه‌ندێ كێشه‌ی ته‌كنیكی هه‌ن، له‌وانه‌ش پرسی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار، هه‌روه‌ها لەخۆگرتنی پله وه‌زیفییه‌كان لە یاساكەدا ، ئه‌مه جگه لەو بڕه پاره‌یه‌ی، كه له ئه‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت زیاد بووه و شتی دیكەش.
گوتیشی: "تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك نەكراوە بۆ تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی 2021 له میانی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوودا"، روونیشیكردەوە، "دەنگدانی یاساكە ئەو واتایە ناگەیەنێت تێپەر دەكرێت یان رەزامەندیی لەسەر تێپەڕاندنی وەرگیراوە".
مەسعوودی "به دووریشی زانی پڕۆژه‌یاساكه به بێ رێككه‌وتنی ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان تێپه‌ڕێندرێت، كە تاكو ئێستا ئەو رێككەوتنە نەكراوە".
سەرچاوە: شەفەق نیوز