کۆنگرێسی ئەمەریکا هەوڵی کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی بایدن دەدات

لە چەند هەفتەی داهاتوودا، پڕۆژە یاسایەک پێشكەش دەكرێت بۆ هەموارکردنەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ئەمەریكا لە بەکارهێنانی هێزی سەربازی

كۆنگرێسی ئەمەریكا
كۆنگرێسی ئەمەریكا

K24 – ھەولێر:

لەپێناو دووبارەنەبوونەوەی جەنگی عێراق، کۆنگرێس هەوڵدەدات دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ئەمەریکا کەم بكاتەوە.

گریگۆری میکس، سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە لە کۆنگرێسی ئەمەریکا ئاشکرایکرد، لە چەند هەفتەی داهاتوودا، پڕۆژە یاسایەک پێشكەش دەكەن بۆ هەموارکردنەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ئەمەریكا لە بەکارهێنانی هێزی سەربازی.

لە دوای فەرمانی جۆ بایدن بە ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر میلیشیاکانی عێراق لە ناوچە سنوورییەکانی سووریا، چەند ئەندامێكی كۆنگرێس لە هەردوو پارتی دیموکرات و کۆماری پڕۆژە پێشنازێکییان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای دەسەڵاتدان بە بەکارهێنانی هێزی سەربازی لەلایەن سەرۆکەوە خستەڕوو، کە بەگوێرەی ئەو یاسایە، لە ساڵانی 1991 و 2002، هەردوو سەرۆک، جۆرج بۆشی باوک و کوڕ، بڕیاری جەنگییان لەدژی عێراق دەرکرد.