ئه‌مەریكا: له رۆژئاوای كوردستان دهمێنینەوه
"ئه‌مەریكا پابه‌نده به‌وه‌ی له رۆژئاوای كوردستان و سووریا بمێنێته‌وه و نه‌كشێته‌وه
K24 – ھەولێر:
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای ئه‌مەریكا له رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، له سووریا ده‌مێنینه‌وه.
مولازم ئالان فاڤالۆرا، فه‌رمانده‌ی بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له رۆژئاوای كوردستان به رۆژنامه‌ی "لۆس ئه‌نجلۆس تایمز"ی گوتووە: "ئه‌مەریكا پابه‌نده به‌وه‌ی له رۆژئاوای كوردستان و سووریا بمێنێته‌وه و نه‌كشێته‌وه".
هه‌ر سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له سووریا، جه‌نه‌ڕاڵ كێنت مه‌كێنزی، رۆژی هه‌ینی سه‌ردانی بنكه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مەریكای له سووریا كردووه و له‌وێ به‌ی رۆژنامه ئهمەریكاییهی راگه‌یاندووه، "هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پلانی داهاتوویان له سووریا ده‌كه‌ن".
گوتیشی: "هه‌ر كاتێك هێزەكانی ئه‌مەریكا له عێراق و سووریا بووه، سه‌قامگیریی له‌و ناوچانه هه‌بووه و گروپه تیرۆرستییهكانیش بواری خۆرێكخستنهوهیان كه‌متر بووه.