نەبەز عەبدولحەمید: بازاڕێکی هاوچەرخ بۆ سووتەمەنی دروست دەکرێت
نەبەز عەبدولحەمید: ھاوكاری ھاووڵاتیان لە ئاگاداركردنەوەمان لەمەڕ سەرپێچییەكانی بەنزینخانەكان پەیوەست بە بەنزینی خراپ زۆر گرنگە
K24 – ھەولێر:
قایمەقامی ھەولێر رایگەیاند، ھەرچەندە لیژنە ھەن بۆ بەدواداچوونی ئەو شوێنانەی بەنزینی خراپ دەفرۆشن، بەڵام لەوانەی بە ھەمووی رانەگات، بۆیە ھاوكاری ھاووڵاتیان لە ئاگاداركردنەوەمان لەمەڕ سەرپێچییەكانی بەنزینخانەكان پەیوەست بە بەنزینی خراپ زۆر گرنگە، تاكو ئێمە بتوانین دەست بەسەر ئەو بەنزینە خراپەدا بگرین و رێوشوێنی پێویست لەبەرامبەر سەرپێچیكارەكان بگرینەبەر.
سەبارەت بە گۆڕەپانی سووتەمەنی ھەولێر، كە نزیكەی 30 ساڵە ھەیە و رۆژانە مامەڵەكردن و دابەشكردنی سووتەمەنییەكان لەوێ دەكرێت، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر بەكوردستان24 رایگەیاند، بەھۆی نەشیاوی و نەبوونی مەرجی سەلامەتی لە گۆڕەپانی سووتەمەنی لە ھەولێر، بڕیارە لەئایندەیەكی نزیكدا، بەشێوازێكی مۆدێرن بازاڕی سووتەمەنی ھەولێر درووست بكرێت.