وەزیری ئەوقاف بەشداری کۆنگرەی نێودەوڵەتی دیالۆگی ئایینەکان دەکات
گفتوگۆ له‌بارەی پێکەوەژیانی ئایینی و پێکھاتەکان لە ھەرێمی کوردستان کراوه
K24 - هه‌ولێر:
د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (13ی ئادار/ مارسی 2021)، له‌سه‌ر بانگھێشتی فەرمی وەزارەتی ئەوقافی میسر، بەشداری کۆنگرەی سی و یەکەمینی نێودەوڵەتی دیالۆگی ئایینەکانی له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر كرد.
کۆنگرەکە بە بەشداری نزیکەی (40) وڵات بەڕێوەدەچێت و تێیدا چەندین لێکۆڵینەوەی زانستی لەلایەن پسپۆڕانەوە پێشکەش دەکرێن، ھەر لەمیانی بەشداری کۆنگرەکەدا، د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروبەری ئایینی چاوی کەوت بە چەندین وەزیر و بەرپرس و کەسایەتی ئایینی وڵاتان.
له دیداره‌كانی وه‌زیری ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم، گفتوگۆ له‌بارەی پێکەوەژیانی ئایینی و پێکھاتەکان لە ھەرێمی کوردستان کرا، جێگەی ئاماژەیە کۆنفرانسەکە بۆ ماوەی (2) رۆژ بەردەوام دەبێت.
د.ی
