د. به‌شیر حه‌داد: دواكه‌وتنی بودجه له‌سه‌ر پشكی كورد نییه و شیعه و سوونه له‌ناو ماڵی خۆیاندا كێشه‌یان هه‌یه
"به‌م نزیكانه شاندی هه‌رێم به‌ر له ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه دێنه به‌غدا"

K24 - هه‌ولێر:
د. به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (14ی ئادار/ مارسی 2021) رایگه‌یاند، دواكه‌وتنی بودجه له‌سه‌ر پشكی كورد نییه و شیعه و سوونه له‌ناو ماڵی خۆیاندا كێشه‌یان هه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌م نزیكانه شاندی هه‌رێم دێنه به‌غدا، به‌ر له ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه.
د. به‌شیر حه‌داد گوتی: "هه‌ندێك لایه‌ن به‌و ده‌قه‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2021) دایناوه، ناڕازین، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌و ده‌قه ناڕازین له په‌رله‌مانی عێراق، هیچ ده‌قێكی جێگره‌وه‌یان پێشكه‌ش نه‌كردووه، كه ببێته مایه‌ی گفتوگۆ له نێوان لایه‌نه‌كان، بۆیه چاوه‌ڕوانی ئه‌و ده‌قه جێگره‌وه‌یه ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ده‌قه‌كه نه‌هات، هه‌مان ده‌ق ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت".
سه‌باره‌ت به دژایه‌تیكردنی پشكی هه‌رێم له بودجه گوتیشی: "ناتوانین به‌دیاریكراوی بڵێین هه‌ندێك لایه‌ن دژی هه‌رێمن، به‌ڵام هه‌ندێك مه‌رج قورس ده‌كرێن، ئه‌و مه‌رجانه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوورن، یان مه‌رجێكی وایه، كه قابیلی جێبه‌جێكردن نه‌بێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئێمه وه‌ك نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه قه‌بووڵ ده‌كه‌ین، به‌مه‌رجێك ده‌ستووری بێت و قابیلی جێبه‌جێكردن بێت، له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوودا حكومه‌تی هه‌رێمی هه‌ر مه‌رجێك بێت، جێبه‌جێی ده‌كات، تا ئێستا ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه هه‌موو پابه‌ندبوونی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی به به‌غدا هه‌یه له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا جێبه‌جێ بكات".
بۆ واده‌ی سه‌ردانی شاندی هه‌رێم به‌ره‌و به‌غدا، د. به‌شیر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "پێویسته شاندی هه‌رێم بێته به‌غدا، به‌ر له ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2021)، به‌منزیكانه دێنه به‌غدا، به‌ڵام كه‌ی؟، پێوسته خۆیان ئه‌و بڕیاره بده‌ن، به‌ڵام پێش ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه، شاندی هه‌رێم له به‌غدا ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێمه داوامان كردووه، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2021) له دانیشتنی به‌یانیی په‌رله‌مان نابێت، پێویسته له دانیشتنێكی تایبه‌ت بێت، چونكه یاسای دادگای فیدراڵی ماوه و مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ره، ئه‌و (3) مادده‌یه‌ی ماوه، كاتێكی زۆر ده‌بات، بۆیه پڕۆژه‌یاسای بودجه له دانیشتنێكی داهاتوو ده‌بێت".
سه‌باره‌ت به‌دواكه‌وتنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2021) له په‌رله‌مانی عێراق، به‌شیر حه‌داد ئاشكرای كرد، "دواكه‌وتنی پڕۆژه‌یاساكه له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم نییه، شیعه و سوننه له ناو ماڵی خۆشیاندا كێشه‌یان هه‌یه و گفتوگۆ ده‌كه‌ن، هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت یاسای بودجه ببه‌ستنه‌وه به یاسای دادگای فیدراڵی، تا ئه‌مه تێپه‌ڕنه‌بێت، ئه‌وه‌ش تێپهڕنهكهن، هه‌ندێك لایه‌نی دیكه ده‌یانه‌وێت به رێگریكردن له تێپه‌ڕاندنی بودجه، كێشه بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی درووست بكه‌ن، هه‌ندێك لایه‌نی سوننه داوا ده‌كه‌ن ئه‌و پارێزگا سوننییانه‌ی ئازاد كراون، به‌شه بودجه‌یان كه‌مه و پێویسته زیاد بكرێن".
روونیشكرده‌وه، "بابه‌تی نه‌وتیش، كه به (42) دۆلار خه‌مڵێنراوه، ئێستا به (70) دۆلاره، كێشیه‌كی دیكه‌ی ئه‌و دواكهوتنهیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ندێك لایه‌ن داوای دامه‌زراندنی زیاتر ده‌كه‌ن، ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌و كێشانه‌ن، كه كورد به‌شێك نییه له‌و كێشانه، كورد له سه‌ره‌تاوه رازییه به‌و ده‌قه‌ی حكومه‌ت ناردوویه‌تی بۆ په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ناڕازین هیچ جێگره‌وه‌یه‌كیان نییه".
د.ی