عێراق.. خۆپیشاندانەكان لە نەجەف دەستیانپێكردەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر بریندار بوون
خۆپیشاندەران داوای دەست لەكاركێشانەوەی پارێزگار دەكەن
K24 – ھەولێر:
بۆ رۆژی دووەم لە سەر یەك خۆپیشاندانەكان لە پارێزگای نەجەف دەستیانپێكردەوە و خۆپیشاندەران داوای دەستلەكاركێشانەوەی پارێزگار لوئەی یاسری دەكەن.
بەدەیان لە خۆپیشاندەران لەبەردەم بارەگای پارێزگا كۆبوونەوە و درووشمیان دژ بە پارێزگار بەرزكردەوە و داوای دەست لە كاركێشانەوە پارێزگا لوئەی یاسرییان كرد.
پێكدادانیش لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزەكانی ئەمنی روویدا لە كاتی نزیكبوونەوەی خۆپیشاندهران لە بارەگای پارێزگا و كاری راكردن و ھێرشكردن لە نێوانیاندا روویدا.
بەپێی ئاژانسەكان ژمارەك لە خۆپیشاندەران بریندار بوون لە ئەنجامی بەگژداچوون لەگەڵ ھێزەكانی ئەمنی.
سەرچاوە: RT