ئیسرائیل: جه‌نگ دوایین هه‌ڵبژارده‌مانه، به‌ڵام ئاماده‌ین
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل: له ئاسمان و ئاو و زه‌مین پلانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌مان هه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
بینی گانتز، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئێران "مه‌ترسییه‌كی جیهانییه" و جه‌نگ دوایی هه‌ڵبژارده‌یه بۆ ئیسرائیل، به‌ڵام پێویسته به‌رده‌وام ئاماده‌بین.
گانتو گوتی: "ئێران مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه درووست كردووه و ركابه‌ری ئیسرائیل ده‌كات"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له ئاسمان و ئاو و زه‌مین پلانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌مان هه‌یه، له رووی ئه‌منییه‌وه له دوور و رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی نزیك ئاماده‌ین.
گوتیشی: "هه‌ڵبژارده‌ی جه‌نگ، پێویسته دوایین هه‌ڵبژراده بێت، به‌ڵام ده‌بێت به‌رده‌وام ئاماده‌بین، نابێت ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستبهێنێت، نابێت ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی جیهانی له‌سه‌ر ئه‌وه رازی بن، له‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش ئه‌مه قه‌ده‌غه‌یه".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نهێنی ئیسرائیل و ئورد‌ن و سه‌ردانه‌كه‌ی "گابی ئه‌شكنازی"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل بۆ عه‌مان، "كانتز" جه‌ختی كرده‌وه، "ئورد‌ن شایه‌نی چاودێرییه‌كی تایبه‌ته، پێویسته پارێزگاری له په‌یوه‌ندی نێوانمان بكه‌ین".
سه‌رچاوه: ئیسرائیل24
د.ی