له واست به زه‌بری چه‌ك گۆڕانكاری له پۆستی به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌كان ده‌كرێت
گرووپێكی چه‌كدار به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای واست.
K24 – هه‌ولێر:
گرووپێكی چه‌كدار به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای واست.
رووداوه‌كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه روویداوه و میدیا عێراقییه‌كان له باره‌یه‌وه بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئه‌و چه‌كدارانه به یاوه‌ری بریكاری وه‌زیری په‌روه‌رده، حسێن سه‌بری هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه.
روونیشیانكردووه‌ته‌وه، ئه‌و چه‌كدارانه ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوبه‌ری نوێیان ده‌ستنیشان كردووه و ژماره‌یه‌ك بهڕێوبهریشیان له پۆسته‌كانیان لاداوه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له رووداوه‌كه باسیان له‌وه كردووه، ده‌سه‌ڵاته خۆجێیه‌كان ئاگاداری ئه‌و گۆڕانكاریانه نه‌بوونه و له ژێر زه‌بروزه‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كدا واژوو له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كان كراوه.