نوێنه‌رێكی كریستیان: زیادكردنی شاره‌زایانی شه‌ریعه بۆ دادگای ئیتیحادی په‌یڕه‌وكردنی ویلایه‌تی فه‌قیهه
زیادكردنی شاره‌زایانی ئاین له دادگای ئیتیحادی هه‌وڵدانه بۆ گۆڕینی دادگا به دادگاكانی داعش و ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی فه‌قیهـ
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی كریستیان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، جۆزێف سڵێوا، ئه‌مڕۆ ره‌خنه‌ی له پڕۆژه‌یاسای دادگای ئیتیحادی گرت و گوتی: زیادكردنی شاره‌زایانی ئاین له دادگای ئیتیحادی هه‌وڵدانه بۆ گۆڕینی دادگا به دادگاكانی داعش و ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی فه‌قیهـ.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، سڵێوا گوتیشی: دادگای ئیتیحادی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌دات له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به ده‌ستوور و یاسا و ئه‌ركی ئه‌وه‌یه راڤه‌ی ئه‌و مادده یاسایانه بكات، كه ناكۆكی له باره‌یانه‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئاراسته‌كردنی دادگای ئیتیحادی به ئاراسته‌ی دیكه و هێنانه پێشه‌وه‌ی شاره‌زایانی ئاین، ده‌ستپێكێكی مه‌ترسیداره و هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت دادگای ئیتیحادی بكه‌نه ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی فه‌قیهی ئێران و هه‌ندێكی دیكه‌ش ده‌یانه‌وێت وه‌ك دادگاكانی سه‌ر به داعش بێت.
ئه‌و نوێنه‌ره باسی له‌وه‌شكرد، ناكرێت له رێی فیقهی ئیسلامه‌وه حوكمی عێراق بكرێت، چونكه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فره جۆری هه‌یه. شاره‌زایانی ئاینیش زۆر ناكۆكی و راجیایی له پرس و بابه‌ته ئاینی و شه‌رعییه‌كان له نێوانیاندا هه‌یه.
له لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی گوتووه: زاڵبوونی شاره‌زایانی فیقهی ئیسلام به‌سه‌ر دادگاكه‌دا واته هێشتنه‌وه‌ی عێراقییه‌كان له زیندانێكی گه‌وره و زاڵبوون به‌سه‌ر عێراقدا بۆ ئامانجێكی دیاریكراو.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هێز و كوتله سیاسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێكی سیاسی بۆ تێپه‌ڕاندنی دوو مادده‌ی پڕۆژه‌یاسای دادگای ئیتیحادی و ته‌نیا ناكۆكی له باره‌ی مادده‌ی 12 ماوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی كوتله سیاسییه‌كاندا مشتومڕی زۆر له باره‌ی ئه‌و سێ مادده‌یه كراوه، كه ناكۆكیان له باره‌وه هه‌بووه.
هه‌ریه‌ك له مادده‌كانی (2، 3، 12) بوونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاسای دادگای ئیتیحادی، كه له 24 مادده پێكهاتووه.
مادده‌ی 12ی پڕۆژه یاساكه په‌یوه‌سته به پرسی ده‌نگدانی ئه‌ندامانی دادگای ئیتیحادی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه‌كان له‌و بابه‌تانه‌ی راجیاییان له باره‌وه هه‌یه، ئایا به زۆرینه بێت، یان دوو له‌سه‌ر سێ یاخود به كۆی ده‌نگ بێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كان له‌و باره‌یه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وا؛ ئه‌گه‌ر زۆره ئه‌مڕۆ پرۆژه‌یاساكه په‌سند بكرێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆدا، لایه‌نه‌كان نه‌یانتوانی بگه‌نه رێككه‌وتن و دانیشتنی نوێنه‌ران، كه بڕیار بوو، كاتژمێر (11:00) به‌ڕێوه‌بچێت، دواخرا بۆ كاتژمێر (7:00)ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ.