د. کەمال مەزهەر لە گردی سەیوان بە خاک دەسپێردرێت

لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی بەڕێدەکرێت

تەرمی د. کەمال مەزهەر لە فڕۆکەخانەی هەولێر
تەرمی د. کەمال مەزهەر لە فڕۆکەخانەی هەولێر

K24- هەولێر:

تەرمی نووسەر و مێژوونوسی کورد کەمال مەزهەر له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ گەیشتە هەولێر و ئه‌مڕۆ بە ئامادەبوونی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان، رێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمەکەی بۆ شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت. 

شەوی رابردوو، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و بنەمەڵەی کۆچکردوو، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازیان لە تەرمی نووسەر و مێژوونوسی کورد د.کەمال مەزهەر کرد، کە لە ئەڵمانیاوە گەڕێندرایەوە هەولێری پایتەخت.

ئه‌مڕۆش بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەرێم لە مەراسیمێکی شایستەدا پێشوازیی فەرمی لە تەرمی د. کەمال مەزهەر دەکرێت و دواتر بەرەو شاری سلێمانی بۆ دوا ئارامگای خۆی لە گردی سەیوان بەڕێدەکرێت.

پرۆفیسۆر د. كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د رۆژی 16/3/2021 لە نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری (بۆن)ی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد.