پێكه‌نین كالۆری كه‌م ده‌كاته‌وه؟
كاریگه‌ری پێكه‌نین له‌سه‌ر جه‌سته چییه؟
K24 - هه‌ولێر:
مرۆڤ له‌حاڵه‌تی ئاسایی‌دا رۆژانه (17) جار پێده‌كه‌نێت، بۆ هه‌ستكردن به كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی ژیان هیچ شتێك له پێكه‌نین جوانتر نییه، به‌ڵام له‌كاتی بیركردنه‌وه له‌و هێزه به‌كاریده‌هێنین، كاریگه‌ری له‌وه زیارتره كه هه‌ر ته‌نیا كاتێكی خۆش به‌سه‌ر ببه‌ین، جەستەمان کاردانەوەی گەورەی هەیە بەرامبەر بە "دۆخی پێکەنین" و هه‌ر ته‌نیا پێکەنینی كاتهبهسهربردن نییه.
بابەتی پێکەنین جێی بایەخی توێژەرانە، ژماره‌یه‌ك لە توێژینەوەکان دەریانخستووە، کە لەکاتی پێکەنیندا چەند گۆڕانکارییەکی روون لەشی مرۆڤ رووده‌ده‌ن، هەر لە نزمیی پەستانی خوێنەوە بە شێوەیەکی بەرچاو تا گۆڕانکاری لە کیمیاویی مێشكدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هەندێك کالۆری لە دەستدهدات.
له‌ده‌ستدانی كالۆری له‌ش
پێكه‌نین ماسولكه‌ی نوێ له له‌ش درووست ناكات، به‌ڵام وزه‌یه‌كی زۆری له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه، كه به‌شێكه له‌و كالۆرییه‌ی رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر كالۆری له‌له‌شدا ده‌یسووتێنێت.
به پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی ڤانده‌ربیلت، ته‌نیا (15) خولهك پێكه‌نینی رۆژانه، (40) كالۆری له‌له‌ش ده‌سووتێنێت، کاتێك پێدەکەنیت به‌ده‌م سەیرکردنی فیلمێکی پێکەنیناوی، جەستەت تا (20%) وزەی زیاتر به‌كارده‌هێنێت به به‌راورد به هەستکردن بەئاسودەیی و دانیشتن بەبێدەنگی.
پێکەنینی باش کاریگەری زۆری لەسەر لەش و ماسولکەکان هەیە، لە کاتێکدا لەگەڵ وەرزشکردن و رێكخستنه‌وه‌ی خۆراكی تەندروستدا به‌و شێوه‌یه نییه، پێكه‌نین دەبێتە هۆی بچووکبوونەوەی (15) ماسولکە لە دەموچاودا، جگه له ماسولکە جۆراوجۆرەکانی لەش وەک سک و قاچەکان.
خاوبوونه‌وه‌ی له‌ش بۆ ماوه‌ی (45) خولهك
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، پێكه‌نین كاریگه‌ری روونی له‌سه‌ر هه‌ردوولا روومه‌ت هه‌یه، به‌رپرسیاره له درووستكردنی خه‌نده، به‌ڵام كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاسولكهكانی قۆڵ و قاچیش درووست ده‌كات.
هه‌ستكردن به پشوودان و خاوبوونه‌وه، دوای پیكه‌نین درووست ده‌بێت، هه‌ست به ئارامییه‌كی خۆش ده‌كه‌یت، ماسولكه‌كان خاوده‌بنه‌وه و مادده‌ی "ئیندرۆفین" ده‌ڕژێت، كه ماددیه‌كی كیمیاوییه و مێشك ده‌ریده‌كات، ده‌بێته هۆی هه‌ستكردن به ئارامی و ره‌زامه‌ندی، له‌هه‌مان كاتدا نیگه‌رانیش كه‌م ده‌كاته‌وه.
پێكه‌نین دڵه‌ڕاوكێ و ماندووبوونی له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه، دوای (45) خولهك یارمه‌تیده‌ری ئارامی و خابوونه‌وه‌ی ماسولكه‌كان ده‌دات.
به‌ڵام ماندووبوونی له‌ش له‌كاتی پێكه‌نین، به‌تایبه‌تی ماسولكه‌كانی سك، هه‌مان ئه‌و مانووبوونهوهیه، كه له‌كاتی وه‌رزشكردندا رووده‌دات و كالۆرییه‌كی زۆر له‌ده‌ستده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك جار ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ماسولكه‌كان توانای به‌رگه‌گرتنیان نه‌بێت و هه‌ست به گێژبوون بكه‌ین و نه‌توانین به‌پێوه بوه‌ستین.
پشتیوانیكردنی مێشك
پێكه‌نین شه‌پۆلێكی كاره‌بایی بۆ ته‌واوی مێشك ده‌نێرێت، نه‌ك ته‌نیا بۆ نیوه‌ی مێشك، كه له‌كاتی ئاسایی‌دا به‌م شێوه‌یه كارده‌كات، نیوه‌كه‌ی دیكه چۆنیه‌تی روودانه‌كه لێكده‌داته‌وه، شه‌پۆله كاره‌باییه‌كه ده‌بێته هۆی پشتوانیكردنی رێژه‌ی زیره‌كی و خێرایی وه‌ڵامدانه‌وه.
به‌هێزبوونی به‌رگری
ماڵپه‌ڕی "بی بی سی" بڵاویكرده‌وه، توێژنه‌وه‌یه‌كی كه‌نه‌دی له ساڵی (1979) له‌سه‌ر پێكه‌نین كراوه، كه پێكه‌نین ده‌بێته هۆی زیادبوونی به‌رهه‌می دژه‌ته‌نی له‌ش و خانه‌كان، كه به‌رگری به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌كان درووست ده‌كات و ئاستی به‌رگرییه‌كه به‌رزه ده‌كاته‌وه.
به پێی توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه، ئەو کەسانەی کە هەستێکی گاڵتەئامێزیان هەیە، کەمتر تووشی به‌رزبوونه‌وه‌ی پەستانی خوێن ده‌بن.
توێژەرانی زانکۆی ماریلاندی ئه‌مه‌ریكاش، پێکەنینیان بەستەوە بەباشتربوونی کارە تەندروستییەکانی خوێنبەرەوە، کە دەتوانێت ئه‌گه‌ری جەڵتەی دڵ کەم بکاتەوە، پێکەنین ڕێژەی (10%) تا (20%) زیاد دەکات، ئەمەش سووڕی خوێن به شێوه‌یه‌كی تەندروست لە لەشدا بەرزدەکاتەوە.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا، كه له ساڵی (2015) له‌سه‌ر دایكانی دووگیان دوای منداڵبوون كراوه، توێژه‌ران رێژه‌ی دژه ته‌نیان له شیردا دۆزییه‌وه، كه دایكه‌كان به‌شدارییان له‌چه‌ند دانیشتنێكی تایبه‌تی پێكه‌نین كردووه، ده‌ركه‌وت چه‌ند زیاده‌یه‌كی دژه ته‌ن (گلۆبۆلینی به‌رگری)ی له شیره‌كه‌دا درووست بووه، كاتێك دایكه‌كان رۆژانه و بۆ ماوه‌ی (2) هه‌فته له‌سه‌ر ئه‌و دانیشتنه‌ی تایبه‌ت به پێكه‌نین به‌رده‌وام بوون.
كه‌مبوونه‌وه‌ی هۆرمۆناتی دڵه‌راوكێ
له توێژینه‌وه‌ك له ساڵی (2017) به ناونیشانی "گاڵتە و پێکەنین و فێربوون و تەندروستی" ده‌ركه‌وتووه، پێكه‌نین ئاستی هۆرمۆناتی دڵه‌ڕاوكێ له له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه، وه‌ك "كۆرتیزۆل، ئیبینفرین، ئه‌درینالین، دوبامین و هۆرمۆنی گه‌شه"، به‌ڵام ئاستی هۆرمۆنه‌كانی پشتیوانی ته‌ندرووستی زیاد ده‌كات، وه‌ك هۆرمۆنی "ئیندۆرفین.
لهههمهنكاتدا هه‌ستی توڕه‌یی و ئازاری ویژدانی و دڵه‌ڕاوكێ و هه‌ستی ئه‌رێنی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ده‌كاته‌وه و ده‌یگۆڕێت بۆ هه‌ستی ئه‌رێنی.
گۆڤاری "APA Psych" ئاشكرای كرد، هه‌ندێك رووداو له ده‌وروبه‌رمان بۆچوونمان ده‌گۆڕێت، كاتێك بزانین هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ژیانمان، به‌ڵام هه‌ندێك رووداوی دیكه، كه پشتیوانی ته‌ندروستیمان ده‌كات، زیاتر هانمان ده‌دات، له‌سه‌ری به‌رده‌وام بین، بۆیه پێكه‌نین و گاڵته‌كردن، یه‌كێكه له رووداوانه‌ی له ژیاندا پێویسته له‌سه‌ری به‌رده‌وام بین.
د.ی