دابەشكردنی مووچە بازاڕی خانووبەرە دەبووژێنێتەوە
"بازاڕی خانووبەرە لە سێ مانگی ئەمساڵ (50%) بووژاوەتەوە"

K24 - ههولێر:
لەسەرەتای ئەمساڵەوە بازاڕی خانووبەرە لەھەرێمی كوردستان بووژاوەتەوە ئەویش بەكاریگەری دابەشكردنی مووچە (30) رۆژ جارێك و لەكاتی خۆی، خاوەن كۆمپانیاكانی خانووبەرە ئاماژه بهوه دهكهن دابەشكردنی مووچە كاریگەری راستەوخۆی ھەبووە لەسەر بازاڕەكە، لهبهر ئهوهی بەشێكی زۆری مووچەخۆران بەشێوەی قسیتی درێژخایەن شووقەیان كڕیوە.
بازاڕی خانووبەرە تا رادەیەكی باش جێگییری پێوە دیارە، خواستی كڕین لەئاستێكی باشدایە و وەبەرھێنانی كڕیارانیش لەكەرتی خانووبەرە لەچاو ساڵی رابردوو باشترە، كۆمپانیاكانی خانووبەرە ھۆكاری باشبوونی بازاڕەكە بۆ دهستهبهركردنی مووچەی مانگانە لەلایەن حكومەتەوە دەگەڕێننەوە، پێشیانوایە زۆربەی ئەوانەی كڕیارن پشتیان بە مووچە بەستووە.
لەماوەی سێ مانگی ئەمساڵ دۆخی بازاڕی خانووبەرە بەراورد بە چارەگی كۆتایی ساڵی رابردوو (50%) بووژاوەتەوە، ئەمساڵیش بەھۆی كەمكردنەوەی نرخی یەكەكەكانی نیشتەجێبوون و ماوەی قیستی درێژخایەن، كڕیاران لەچاو ساڵانی رابردوو زیاتر روویان لە كڕین كردووە، چەند پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون لەتەواوبووندا و بڕیاریشە بۆ كۆتایی ساڵ زیاتر لە (3) ھەزار و (190) شوقە رادەستی خاوەنەكانیان بكرێت، ئەمەش بە رادەیەكی زۆر متمانەی گەڕاندووەتەوە لای كڕیاران.
دۆخی بازاڕ بەگشتی بەستراوەتە بە مووچە ، (3) مانگ لەسەریەكە حكومەتی ھەرێمی كوردستان (30) رۆژ جارێك مووچە دابەشدەكات، بەگوێرەی خاوەن نووسینگە و كۆمپانیاكانی خانووبەرە، دابەشكردنی مووچە ھۆكاری سەرەكی بووژانەوەی بازاڕەكەیانە و بەردەوامبوونیشی رەوشی خانووبەرەش بووژانەوەی زیاتر تۆمار دەكەن.
د.ی