له حهسهكه شهڕ له نێوان ئاسايش و رژێم روويدا
بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ھاووڵاتییەك شەھید بووە و 3 كەسی دیكەش بریندار بوونە.
K24 – ههولێر:
لە شارى حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئاسایش و سوپای سووریا روویدا.
پەیامنێری كوردستان 24 لەو شارە رایگەیاند، شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئاسایش و سوپای سووریا لە نێو بازاری حەسەکە و نزیک نەخۆشخانەی عیسام بەغدی روویدا.
بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ھاووڵاتییەك شەھید بووە و 3 كەسی دیكەش بریندار بوونە.
پەیامنێری كوردستان 24 گوتی: ھێزەكانی حكومەتی سووریا ھەوڵدەدەن نزیكی ناوەندەكانی تاقیكردنەوە ببن كە ئێستا قوتابیانی قۆناغی سەرەتایی تێیدا خەریكی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵن.
شاری حەسەكە لە نێو ھێزەكانی حكومەتی سووریا و ھێزەكانی سووریای دیموكرات دابەشبووە و زۆرجاری دیكە شەڕ لە نێوان ئەو دووھێزە روویداوە.