توركيا شورا له‌ نێوان نوسێبين و قاميشلۆدا درووستده‌كات

سوپای توركیا هه‌وڵده‌دات دیوارێك له‌ نێوان شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان و نوسێبينى باكووری كوردستان درووست بكات.

K24 – هه‌ولێر:

سوپای توركیا هه‌وڵده‌دات دیوارێك له‌ نێوان شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان و نوسێبينى  باكووری كوردستان درووست بكات.

به‌گوێره‌ی زانيارى په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ شاری قامشلۆ، سوپای توركیا به‌نیازه‌ به‌ هه‌ڵكه‌ندنی سنووری نێوان قامشلۆ و نسێبین له‌ناو خاكی رۆژئاوای كوردستان ئه‌و دوو شاره‌ كوردستانييه‌ له‌يه‌كدى داببڕێت.

به‌گوێره‌ی میدیاكارانی كه‌مپینی نا بۆ بێده‌نگی له‌سه‌ر نسێبین، له‌ 14ى ئازار/ مارسى رابردووه‌وه‌، سوپای توركیا ده‌ست له‌ كاروباری ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان وه‌رده‌دا.

چالاكان ئه‌وه‌شيان خستووه‌ته‌ڕوو، چه‌ندين جار شاری قامشلۆ له‌ لايه‌ن سوپاى توركياوه‌ بۆردومانكراوه‌ و ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆى شه‌هيدبوونى سێ هاووڵاتى و بريندار بوونى ده‌يان كه‌سى ديكه‌.