سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دكتۆر نه‌مام غه‌فوور په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه
دكتۆر نه‌مام له كاری خێرخوازی و مرۆیی و بەهاناوەچوونی ئاوارە و خوشك و برا ئێزیدیەكانمان ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو و ماندووبوونی زۆری بینیوە
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك بارزانی، بۆ كۆچی دوایی دكتۆر نه‌مام غه‌فووری، ئه‌و دكتۆره‌ی ماوه‌ی 7 ساڵه خزمه‌تی ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌كات و یارمه‌تی كوردانی ئێزدی و ئاواره‌كانی رۆژئاوا ده‌دات، بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆك بارزانی، له په‌یامه‌كه‌دا رایده‌گه‌یه‌نێت، دكتۆر نه‌مام له كاری خێرخوازی و مرۆیی و بەهاناوەچوونی ئاوارە و خوشك و برا ئێزیدیەكانمان ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو و ماندووبوونی زۆری بینیوە.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
"بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بۆ بەڕێزان خانەوادەی كاكە زیادی كۆیە
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دكتۆرە نەمام غەفووریمان پێگەییشت كە لە كاری خێرخوازی و مرۆیی و بەهاناوەچوونی ئاوارە و خوشك و برا ئێزیدیەكانمان ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو و ماندووبوونی زۆری بینیوە.
سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و ئاشنایان و هەموو هەڤاڵ و هاوكارانی دكتۆرە نەمام دەكەم. لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
3ـی نیسانی 2021"