به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازیی عێراقی له هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاریبوو
سێ كه‌س به تۆمه‌تی هه‌وڵی تیرۆركردنی ئه‌و به‌رپرسه ده‌ستگیركراون
K24- هه‌ولێر:
جێگری بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی لە وەزارەتی بەرگریی عێراق، لە هەوڵێکی تیرۆرکردن به‌شاری به‌غدا رزگاریبوو.
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق رایگەیاند، زەید حوشی مەگسوسی، جێگری بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی لە وەزارەتی بەرگریی عێراق، لە نزیك "جسر دیالە"، لە باشووری بەغدا، لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاریبوو.
بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکە، هێزە ئەمنییەکان، 3 کەسیان بە تۆمەتی هەوڵه تیرۆرستییەکە دەستگیرکردووە.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكرد، "كاتێك مه‌گسوسی له رێگه‌بوو و له پارێزگای واست ده‌گه‌ڕایه‌وه به‌غدا، تیرۆرستان به 3 ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی هێرشیان كرده سه‌ری".
هه‌روه‌ها گوتی: "هێزه ئه‌منییه‌كان شوێنی هێرشه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه و ده‌ست به‌سه‌ر یه‌كێك له ئۆتۆمبێلی چه‌كداراندا گیراوه و سێ كه‌سیش به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه ده‌ستگیركراون".
جێگای ئاماژه‌یه، مانگی رابردووش، ئەفسەرێکی دەزگای هەواڵگری عێراقی، بە پلەی عەمید لە بەغدا تیرۆرکرا.
H.B