رۆبەرت فۆرد: پەیوەندیی راستەوخۆ لە نێوان پەكەكە و پەیەدە ھەیە
"ئەم پەیوەندییە ھۆكاری ئاڵۆزیی نێوان ئەمریكا و توركیایە"
K24 – ھەولێر
باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا رایگەیاند پەیوەندی نێوان پەیەدە و پەكەكە بووەتە ھۆكاری ئاڵۆزیی لە نێوان ئەمریكا و توركیا.
رۆبەرت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە كۆبوونهوهیهكی تایبەتی کۆنگرێسی ئەمریکا لە سهر پرسی سووریا گوتی: "پەیوەندییەکی راستەوخۆ لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) ھەیە، ئەم بابەتەش بووەتە ھۆكاری دروستبوونی ئاڵۆزی لە نێوان بەرپرسانی ئەمریکی و تورکیا".
فۆرد دەڵێ: "یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) باڵی سەربازی پەیەدە كە ئەمریکا ھاوکاری سەربازی دەکات، پەیوەندییەکی ئاشكرا و راستەوخۆی لەگەڵ پەکەکەدا ھەیە".
راشیگەیاند: "ئامانجی یەپەگە لە کۆنتڕڵکردنەوەی منبج و ناوچە سنوورییەکانی سووریا و توركیا، بۆ دروستکردنی کانتۆنی زیاترە لە رۆژئاوای کوردستان، ھەربۆیە تورکیاش نیگەرانە بەو ھەوڵانەی یەپەگە".