"زێدان ترسی لێ نیشتووه كه به باجێكی قورس بدات"

ریال مه‌درید دوایین دوو زه‌حمه‌ترین یاری له لالیگا و چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر یانه‌كانی لیڤه‌رپوول و بارسێلۆنا برده‌وه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك یاریزانی له‌ده‌ستداوه و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت له دوو یاری داهاتووی به‌رامبه‌ر یانه‌كانی لیڤه‌رپوول و خیتافی باجی قورس بدات.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا، ریال مه‌درید له دوایین یاریی خۆی له كلاسیكۆ به‌هۆی پێكانه‌وه لوكاس ڤاسكێز و ڤاڵڤێردی گۆڕانكارییان پێكرا، جگه له‌وه‌ش ناچۆ به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانی و كاسێمیرۆ به‌هۆی كارتی سوور ناتوانن رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌شداریی یاریی داهاتوویان له لالیگا به‌رامبه‌ر خیتافی بكه‌ن، جگه له‌وه‌ش دووركه‌وتنه‌وه‌ی یاریزانه پێكراوه‌كانی ریال مه‌درید له كلاسیكۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر یاریی داهاتووییان به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول ده‌بێت كه بڕیاره ئه‌م سێشه‌ممه له ئانفیڵد به‌یه‌ك بگه‌ن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ریال مه‌درید چاره‌نووسی 4 یاریزانی دیكه‌شی هێشتا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه و دیار نییه، له‌وانه رامۆس، كارڤاخاڵ، هازارد و ڤاران، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی لای زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید دروستكردووه كه له دوو یاریی داهاتوویان به‌هۆی كه‌موكورتی له پێكهاته‌كه‌ی به قورسی باجه‌كه‌ی بده‌ن.
