تیروپشكی یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی رۆڵان گارۆس راكێشرا
ركابه‌ریی له نێوان نادال و جۆكۆڤیچ به‌رده‌وامه
ئه‌مڕۆ هه‌ینی تیروپشكی پاڵه‌وانیه‌تی فرانسا كراوه ناسراو به رۆڵان گارۆس راكێشرا.
نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی و رافا نادالی ئیسپانی، له‌هه‌مان كۆمه‌ڵه یارییه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن، نادال كه خاوه‌نی 9 نازناوه، له پاڵه‌وانیه‌تی رۆڵان گارۆس به پادشا ناسراوه، نۆڵیش چاوی له‌وه‌یه بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م نازناوه به‌ده‌ستبهێنێت، له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی هه‌ردوو تێنسزانه‌كه، راسته‌وخۆ له یاریی پێشكۆتایی رووبه‌ڕوویی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
ئه‌م ساڵ نۆڵی و رافا، سێ جار رووبه‌ڕوویی یه‌كتربوونه‌ته‌ووه، له پاڵه‌وانیه‌تی ئێسكۆن مۆبیل، ئیندیانا وێلزو رۆما، هه‌ر سێ جار تێنسزانه سربییه‌كه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
له لایه‌كی دیكه، ئاندی مه‌رای به‌ریتانی و ستان ڤافرینكای فرانسی،چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌هه‌مان شێوه یاریی ئاگرین ئه‌نجامده‌ن.
له‌سه‌ر ئاستی خانمانیش ركابه‌ریی به‌هێز ده‌بیندرێت، سێرینا ولیامس و ئه‌نجێلینا كێربه‌ر، له هه‌مان كۆمه‌ڵه ده‌بیندرێن، له ئه‌گه‌ریی به‌رده‌وامبوونیان له پاڵاوانه‌تیه‌كه، له یاریی چاره‌گی كۆتایی رووبه‌ڕوویی یه‌كتر ده‌بینه‌وه.
پاڵه‌وانیه‌تی رۆڵان گارۆس، یارییه‌كانی له رۆژی 22ی 5 ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رۆژی 5 ی مانگی داهاتووش كۆتایی دێت.
