سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان: دڕاندنی لاپه‌ڕه‌كانی قورئانی پیرۆز دژی هاووڵاتیانی موسڵمانی هه‌رێمی كوردستان و پێكه‌وه‌ژیانه
"ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی ئایینه‌وه ناسه‌قامگیری درووست بكه‌ن"

K24 - هه‌ولێر:
مامۆستا عه‌بدوڵڵا سه‌عید وه‌یسی، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، له‌میانی به‌شداریكردنی ژووری هه‌واڵی كوردستان24 رایگه‌یاند، له‌و مانگه پیرۆزه‌دا دڕاندنی قورئان و تووڕه‌كردنی هه‌ستی هاووڵاتیانی موسڵمان كارێكی قه‌ده‌غه‌كراو و حه‌رامه، له‌هه‌مانكاتیشدا له رووی یاساییه‌وه به تاوان له‌قه‌ڵه‌م دراوه، بۆیه ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی باره‌گای بارزانی و له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین تاوانباران بدۆزنه‌وه و به سزای خۆی بگه‌یه‌نن.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتی: "له‌و مانگه پیرۆزه‌دا ئیدانه‌ی ئه‌و كاره نه‌شیاوه ده‌كه‌ین، كه دڕاندنی لاپه‌ڕه‌كانی قورئانی پیرۆزه، ئه‌مه دژه به هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌یه كه سه‌دان ساڵه له‌م نیشتمانه هه‌یه، بۆیه داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌م و ده‌نگی خۆشمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی باره‌گای بارزانی، به زووترین كات لێكۆڵینه‌وه له‌و كاره نه‌شیاوه بكرێت و ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و بێڕێزییه‌ی كردووه، ده‌ستگیر بكرێت.
گوتیشی: "ئه‌و كاره وێڕای ئه‌وه‌ی بابه‌تێكی قه‌ده‌غه‌كراو و حه‌رامه، له‌هه‌مانكاتیشدا له رووی یاساییه‌وه به تاوان له‌قه‌ڵه‌م دراوه، له یاسای سزادانی عێراقی، مادده‌ی (273) به ئاشكرا باس له‌وه ده‌كات، بێڕێزیكردن به بیروباوه‌ڕی هه‌ر پێكهاته‌كه‌ك له پێكهاته‌كان به تاوان هه‌ژمار ده‌كرێت و پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت".
مامۆستا عه‌بدوڵڵا سه‌عید وه‌یسی روونیكرده‌وه، "ئه‌ركی داواكاری گشتییه به په‌له بێته سه‌ر خه‌ت، تا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن، ئاشكرایه تۆڕێكی چڕی كامیرای چاودێری له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به تایبه‌تی له هه‌ولێری پایته‌خت، تاوانی دیكه له‌به‌رده‌ستی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بزر نه‌بووه، بۆیه به دڵنیاییه‌وه ئه‌و تاوانه‌ش بزر نابێت، تاوانباریش به سزای خۆی ده‌گات".
روویشكرده‌وه، "ده‌وروبه‌رمان به دوژمن ده‌وره دراوه، زۆر جار هه‌وڵیان دراوه به چه‌ندین شێوه، له بواری سیاسی، له بواری ئه‌منی، ویستویانه ئه‌و ئارامییه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، تێكیبده‌ن، ئه‌وجاره به داخه‌وه په‌نا بۆ ململانێی ئایینی ده‌به‌ن، ده‌یانه‌وێت ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، گرژی تێبكه‌وێت، ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی ئایینه‌وه ئه‌و ئاشتییه‌ی له هه‌رێم هه‌یه تێكیبده‌ن و ناسه‌قامگیری درووست بكه‌ن.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "هیوادارم ئه‌و كرده‌وه نه‌شیاوه، كرده‌وه‌ی تاكه كه‌سێك بێت و له نه‌زانییه‌وه كردبێت، نه‌وه‌ك لایه‌نێكی له‌پشت بێت، هه‌ر چه‌نده له نه‌زانینه‌وه‌ش ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی كردبێت، هه‌ر ده‌بێت سزا بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته وانه‌یه‌ك بۆ خه‌ڵكی دیكه، به‌ڵام به پێی خوێندنه‌وه بۆ رووداوه‌كه، پێده‌چێت كرده‌وه‌یه‌كی به‌رنامه بۆداڕێژراو بووبێت، چونكه له نیوه‌ی شه‌و و له به‌رده‌م مزكه‌وتێكدا و له شه‌قامێكی گشتیی بووه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بیبینێت و پێی توڕه ببێت، خۆشبه‌خشانه تا ئێستا هیچ ململانێیه‌كی مه‌زهه‌بی و ئایینی نه‌بووه، تاوانێكی وا له مانگێكی پیرۆزدا قابیلی قه‌بووڵ نییه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "به شانازییه‌وه ده‌یڵێم، ئه‌و ئازادییه ئایینییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا تاكه، له هیچ وڵاتێكی ناوچه‌كه ئه‌و ئازاده‌ییه ئایینییه هه‌ستی پێناكرێت، هیچ كێشه‌یه‌ك و ملمڵانێیه‌كی ئایینی له هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه، هه‌موو ئایینزا‌كان وه‌كو برا له‌گه‌ڵ یه‌ك ژیاون، رێزیان له‌یه‌كتر گرتووه و هه‌ستی یه‌كتریان پاراستووه، بۆیه كردارێك له‌و كردارانه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی لێكترازانی ئایینی له هه‌رێمی كوردستان درووست ببێت".
د.ی