داعش لە خانەقین موختارێکی کوشت

هێرشیانکردووەتە سەر گوندێک
هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە خانەقین  فۆتۆ: ئەرشیڤ
هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە خانەقین فۆتۆ: ئەرشیڤ

K24- گەرمیان:

پەیامنێری کوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند، درەنگانی ئەمشەو هێزێکی چەکدارانی داعش، ھێرشیان کردە سەر گوندی ''قایی'' لە سنوری قەزای خانەقین و کوژرا و بریندار هەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، لە ھێرشەکەدا، شاکر مەحمود موختاری گوندەکە کوژراوە و دوو ھاووڵاتیش برینداربوون.

هەروەها، سەرچاوەیەکی لیوای سێی ھێزی پێشمەرگە بە کوردستان24 راگەیاند: ''دوای ھێرشەکەی داعش، ھێزێکی سوپای عێراق چونەتە گوندەکە و تەرمی کوژرا و بریندارەکانیان گواستوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چەکدارانی داعشیش ھەڵاتوون''.

H.J