نه‌وت و كۆرۆنا هه‌ڕه‌شه له بودجه‌ی وڵاتانی كه‌نداو ده‌كه‌ن
دوو هۆكار له‌پشت كورتهێنانی بودجه‌ی ئه‌مساڵی وڵاتانی كه‌نداو هه‌ن
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی فيچ رایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنا و نزمی هه‌نارده‌كردنی نەوت دوو هۆکاری سەرەکین لە زیادبوونی کورتهینانی بودجه لە وڵاتانی کەنداو، کە فرۆشی نه‌وت به سەرچاوەی سەرەکی داهاتی ئەو وڵاتانە داده‌نرێت.
ئاژانسی پلەبەندی ئابووری وڵاتان لە دوایین راپۆرتی خۆیدا رایگەیاندووە، نزمی نرخی نەوت و بەردەوامی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێتە هۆکاری گەورەبوونی قەباری کورتهێنان لە وڵاتانی کەنداو، هەرچەندە ئاژانسەکە ئاماژە به‌وه‌ش دەکات، کە بەراورد بە سالی رابردوو رەوشی دارایی ئەو وڵاتانە بەرهوباشتر دەچێت.
ئاژانسەکە پێشبینیش دەکات، هەریەك لە قەتەر و ئیمارات ئاستی داهاتییان لە خەرجییەکانیان زیاتر دەبێت، بەڵام پێی وایه كورتهێنان له بودجه‌ی بەحره‌ین و کوه‌یت هەر دەمێنێت، هاوکات لە عێراقیش قەبارەی کورتهێنان لە ئاستێکی بەرزدایە.
بەپێی راپۆرتەکە وڵاتی بەحره‌ین بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەکەی، بۆ هه‌ر فرۆشتنی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت پێویستی بە نرخی 100 دۆلار دەبێت و سعودییە وعەمانیش پێویستیان بە 70 دۆلار دەبێت.
هاوکات بەپێی پێشبینییەکانی ئاژانسی فیچ، تێكڕای نرخی مامناوه‌ند بۆ نەوتی خاو لەمساڵدا 58 دۆلار دەبێت و لەسەر ئاستی درێژخایەنیش 53 دۆلار دەبێت.
H.B