داعش لە خانەقین هێرشی کرد

دوو سەربازی عێراق برینداربوون
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

لە هێرشێکی داعش لە باکووری خانەقین دوو سەربازی سوپای عێراق برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دیالە رایگەیاند، لە هێرشێکی داعش لە باکووری خانەقین، دوو سەربازی لیوای 19، لە فیرقەی 5ی سوپای عێراق برینداربوون، دواتر رەوانەی نەخۆشخانە کران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقیش بڵاویکردەوە، چەکدارێکی داعش لە ناوچەی عوبەیدی لە رۆژهەڵاتی بەغدا و یەکێکی دیکە لە ناوچەی مکێشیفە لە باکووری سامەڕا دەستگیرکران.

دوێنێش بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لەسەر رێگای قەزای رەشاد، سەربە پارێزگای کەرکووک، 4 کەس کوژران و 5 پۆلیسیش بریندار بوون.