حکومەتی هەرێم بودجە بۆ 22 پڕۆژە لە سلێمانی دابیندەکات
ھەڤاڵ ئەبوبەكر: پڕۆژەکان دابەشبوونەتە سەر یەکە کارگێڕییەکان و لە ساڵانی رابردوو تەواو نەکران و ئێستا پارەیان بەشێوەیەکی نەختینە بۆ دەرچووە و لە هەفتەی داهاتوو پڕۆژەکان جێبەجێدەکرێن
K24 – ھەولێر:
ههڤاڵ ئهبوبهكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رەزامەندی داوە لەسەر 22 پرۆژە بۆ پارێزگاكەیان.
ھەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی گوتی: سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بودجە بۆ 22 پڕۆژە لە سنووری سلێمانی دەربڕیووە کە پڕۆژەکان هەموویان گرنگ و ستراتیژین و پەیوەندی راستەوخۆیان بە ژیانی هاووڵاتییانەوە هەیە.
پارێزگاری سلێمانی گوتیشی: پڕۆژەکان دابەشبوونەتە سەر یەکە کارگێڕییەکان و لە ساڵانی رابردوو تەواو نەکران و ئێستا پارەیان بەشێوەیەکی نەختینە بۆ دەرچووە و لە هەفتەی داهاتوو پڕۆژەکان جێبەجێدەکرێن.