ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مری رۆژئاوای كوردستان روویدا
K24 - رۆژئاوا:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناحیه‌ی "عالییه"ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مر له رۆژئاوای كوردستان روویدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو بووه و بنكه‌یه‌كی راهێنانی ئاسایشی په‌یه‌ده‌ی كردووه‌ته ئامانج.
به گوێره‌ی میدیاكانی نزیك له پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده)، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه 5 كه‌س شه‌هید بوون كه سه‌رجه‌میان سه‌ر به ئاسایشی په‌یه‌ده‌ن و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندارن، تادێت ژماره‌ی قوربانییانیش به‌رزده‌بێته‌وه.
ناحیه‌ی عالیه به دووری 10 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته رۆژئاوای شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مری رۆژئاوای كوردستان.