وێستگەیەکی دیکەی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەست بە بەرهەمهێنان دەکات
بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکات
K24 – هەولێر
وێستگەیەکی دیکەی کارەبا لە گەرمیان دەست بە بەرهەمهێنان دەکات و دەخرێتە سەر تۆڕی نیشتمانی کارەبای هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد "وێستگەی بەرهەمهێنانی (165) مێگاواتی گەرمیان، دەست بە بەرهەمهێنانی کارەبا دەکات و دەخرێتە سەر تۆڕی نیشتمانی کارەبای هەرێمی کوردستان. (kv132)".
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبا ئاشکرای کردووە "بڕیارە تا 15/5/2021 لەلایەن کۆمپانیای ئەگریکۆوە دەست بە بەرهەمهێنانی کارەبا بکرێت، لە وێستگەکە کە زۆربەی کارەکانی تەواوبووە، بۆ ئەوەی دەست بە بەرهەمهێنان بکات و بخرێتە سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی، ئەمەش بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکات بۆ ( 3700-3800)".